riklam

العرب: هاوكاری نێوان ئەنكەرەو هەولێر لە هێرشی فرۆكەخانەی سلێمانیدا هەبووە

کوردستان 02:10 PM - 2023-04-09
رۆژنامەی العرب PUKMEDIA

رۆژنامەی العرب

"بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ هاوكاری قوڵی نێوان ئەنكەرەو هەولێر"، ئەمە ناونیشانی سەرەكی رۆژنامە و پێگەی (العرب)ـە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە "بۆردومانەكە كاروانێكی كردۆتە ئامانج كە فەرماندەی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات (هەسەدە و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی ئەمریكیی) تێدابووە" و بۆ ئەو ئەركارەش " (هاوكاری نێوان هەولێر و ئەنكەرە) هەبووە.

هەولێر و ئەنقەرە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە

"دوای بۆردومانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، وتەبێژی حكومەتی هەولێر بەیاننامەیەكی دەركرد و گرژی راگەیاندن دەستیپێكرد، بۆردومانەكە كراوەتە سەر كاروانێك كە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ژمارەیەك فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكای تێدابووە"، رۆژنامەی العرب وای نوسیوە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە كە "سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای هێوربوونەوەی كرد تا كێشەكان گەورەتر نەبن، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی دوورخستنەوەی گومانەكان لەسەر رۆڵی هەولێر لە هاوكاریكردنی ئەنكەرە بۆ ئەو بۆردومانە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە "چونكە بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە" هەیە .

حکومەت لە هەولێر پێشتر ئاگاداری هێرشەکە بووە

كۆڵۆنێڵ جۆبوچینو وتەبێژی فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لەو بارەیەوەرایگەیاندووە: "بۆردومانەكە كاروانێكی لە سلێمانی كردۆتە ئامانج كە ژمارەیەك فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكای تێدابووە كە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بوون" و "بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی  نەبووە".
بەگوێرەی رای چاودێران كە رۆژنامەی العرب ئاماژەی پێداوە"ئەو هێرشی میدیاییە خێرایەی" حكومەتی هەولێر دژی سلێمانی دەستیپێكرد ئاماژەیە بۆئەوەی پێشتر ئاگاداری هێرشەكە بوون و كارئاسانی هەواڵگرییان بۆ كردووە، لەبەرئەوەی مەزڵوم عەبدی بۆتە دوژمنی هاوبەشی ئەنكەرە و هەولێر ." چونكە وەك رۆژنامە عەرەبییەكە ئاماژەی بۆكردووە كە " ئەنكەرە عەبدی بە بەشێك لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەزانێت كە ئەو بە رێكخراوێكی تیرۆرستی ناوی دەبات و لەلایەكی تریشەوە لەبەرئەوەی هاوپەیمانە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، كە ترسی ئەوەی هەیە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر بنەماڵەی بارزانی دەستڕۆیشتوو لە هەولێر ."

هەسەدە هاوپەیمانێکی ستراتیژی واشنتۆنە

"مەزڵوم عەبدی پەیەوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەمریكا دا هەیە و هێزەكانی سوریای دیموكرات، بەبەردەوامی لە لایەن ئەمریكاوە  هاوكاری سەربازی و پڕچەكدەكرێت و واشنتۆنیش "هەسەدە" وەك هاوپەیمانێكی ستراتیژی مامەڵەی لەگەڵ لە رووبەروبونەوەی داعشدا و كە ئەمە ئەو پێگەیەیە كە مەسعود بارزانی نەیتوانی بەدەستی بهێنیت لە دوای شكستی داعش"، رۆژنامەی ئەلعەرەب وا دەڵێت.
بەگوێرە راپۆرتەكە "عەبدی گەشتۆتە ئاستێك كە بووتە مەترسی بۆ سەر بەرپرسانی هەولێر لەدوای ئەوەی توانی پەیوەندیەكی توند لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دروست بكات كاتێك لە 22 مانگی دیسمبەری رابردوو تاڵەبانی بە جلوبەرگی سەربازیەوە سەردانی هێزەكانی ئەمریكای كرد  لە سوریا".
رۆژنامەكە ئاشكرایدەكات كە بەهۆی "هاوئاهەنگی ئەمنی نێوان هەولێر و ئەنكەرە بناغەی پەیوەندی هەردوولایەنە و لە رابدووشدا بەو هۆیەوە ژمارەیەك سەركردەی پەكەكە كراوەتە ئەمانج كە هاتبونە هەرێمی كوردستان یان لە توركیا چالاكیان هەبووە".

ئەم راپۆرتە لە لاپەرەی یەكەمی رۆژنامەی العرب لە ژمارەی (12739) رۆژی 9/4/2023 بڵاویكردۆتەوە و ئەم رۆژنامەیە 45 ساڵە دەردەچێت و وەك یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی عەرەبی لە ساڵی 1977 دا بڵاوكراوەتەوە و یەكێكە لە رۆژنامە پڕخوێنەرەكان.

ئەمەش لەکاتێکدایە زیاتر لە 30 بنکەی سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سەرجەمیان لە هەولێر و دهۆکن.

لەم ئینفۆگرافیکەدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket