riklam

سەعدی پیرە:کەسانێک باسی داستانی کۆڕێ دەکەن بەدووربینیش نەیانبینیوە

کوردستان 12:34 PM - 2023-04-11
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاژانسەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ لە ٣٢هەمین ساڵیادی تۆمارکردنی داستانی کۆڕێ-دا، بەبەشداری سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کادران و کەسوکاری شەهیدانی داستانەکە و پێشمەرگە و فەرماندە بەشدارەکانی شەڕەکە لە مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان دەستیپێکرد و دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێرەوە خوێندرایەوەو دوای بەخیرهاتنی ئامادەبووان وتی:"هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرقافڵەی شکاندنی ئەو هێزە داگیرکارەکەی دەربەندی کۆڕێ بوو، توانییان تێکیانبشکێنن.

پاشان وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە پێشکەشکرا و رایگەیاند:"وەڵامی چۆنێتی تۆمارکردنی داستانی کۆڕێ لای ئەو فەرماندە و تێکۆشەرانەیە کە داستانەکەیان تۆمارکردو بەشێکی زۆریشیان لە ژیاندا ماون و خوێنی شەهیدەکانیش شایەتییان بۆ دەدات، نەک کەسانێک بەدووربینیش کۆڕێیان نەبینیووە و باسی داستانەکە دەکەن".

 

کەسانێک تەنها بەجلوبەرگی پێشمەرگەوە کۆڕێیان بینیوە

وتیشی:"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی ٩ شەهید و ٣٢ بریندارە لە تۆمارکردنی شەڕەکەدا و گێڕانەوەی داستانەکە لەلایەن کەسانێک کە بەشدارییان نەکردووە یاخود بەشێکیان تەنها بەجلی پێشمەرگەوە ناوچەکەیان بینیوە خۆیان بە قارەمانی داستانەکە دەزانن شەرمەزارییەکی گەورەیە".

 

داستانی کۆڕێ بۆ هەتا هەتایە لەلاپەڕەکانی مێژووی گەلەکەماندا دەمێنێتەوە

هاوکات فاتیح مەلا قەرە لێپرسراوی لقی هەولێری پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێشکەشکردنی وتەیەکدا وتی:" تۆمارکردنی داستانی کۆڕێ بۆ هەتا هەتایە لەلاپەڕەکانی مێژووی گەلەکەماندا دەمێنێتەوە، باشتر وایە ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی داستانەکانیان تۆمارکردووە، تاوەکو لەژیاندا ماون بەشێوەیەکی رێکخراو و راست داستانەکان بنوسنەوە".

وتیشی:" سەرجەم پێشمەرگە دێرینەکان باش دەزانن داستانی کۆڕێ بەسەرپەرشتی و بەشداری کێ؟ و چۆن؟ تۆمارکراوە، پێویست ناکات چیرۆکەکان بەلاڕێدا ببرێت و خەڵکی تر بکرێتە قارەمان".

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرپەرشتی تەواوی شەڕەکەی کردووە

 

هەر لە مەراسیمەکەدا عومەر ناسڕ فەرماندەی داستانی کۆڕێ وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" شەڕی کۆڕێ بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی کە سەرپەرشتی هەموو شەڕەکەی کردووە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەو لەوێ نەبووایە ئەو شەڕە نەدەکرا، دەتوانم بڵێم هەموو کورد قەرزاری کاک کۆسرەتن.

وتیشی:" لەشەڕەکەدا جگە لە کاک کۆسرەت هیچ لایەنێکی دیکە فەرماندە و بەرپرسێکی لە شەڕەکەدا نەبووە، بۆیە ناکرێت کەس ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی شەڕی کۆڕێ بکاتە موڵکی خۆی".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket