د. محەمەد سابیر: ئەزموونی سەرۆك مام جەلال بۆ عیراق مایەی خێربوو
کوردستان 12:53 PM - 2023-04-06
PUKMEDIA
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
ئەمڕۆ 18 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم پێشمەرگە و كورد بە سەرۆك كۆماری عیراق تێدەپەڕێت، لەو یادەشدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر چەند راستییەك لەبارەی ژیانی سیاسی سەرۆك مام جەلال دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت: "غیابی لە عیراق پڕنابێتەوە چونكە بەئەزموون و تەمەنێكی مەعریفی خۆی بووبووە مایەی خێر بۆ گەلانی عیراق و هەمووانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكردەوە".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كوردو لەدوای كۆچی دوایی، دەمەوێت چەند راستییەك هەیە لەسەر سەرۆك مام جەلال بیخەمەڕوو، هیچ سەركردەیەك نییە هێندەی سەرۆك مام جەلال سیاسی بووبێت و هێندە رۆڵی گرنگی لە عیراق و ناوچەكەدا ببینێت، سەرۆك مام جەلال بەڕاستی سەمامی ئەمان بوو نەك هەر بۆ كورد بەڵكو بۆ هەموو عیراق"
"غیابی سەرۆك مام جەلال بەهیچ شێوەیەك لە عیراق پڕنابێتەوە، چونكە تێڕوانینێكی واقعی بۆ بارودۆخەكان هەبوو، كەلەناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەركردەكانی دەكردە دۆستی خۆی و بەمەبەش سەرنجی سەركردەكانی بەلای خۆیدا راكێشابوو" باڵیۆز د. محەمەد سابیر وایوت.
دەشڵێت: "سەرۆك مام جەلال ئەزموون و تەمەنێكی پڕ مەعریفی هەبوو، ئەمەش سوودی زۆری بە پەیوەندییەكانی گەیاندبوو، دواجاریش ئەو ئەزموونە بووبووە مایەی خێر بۆ گەلانی عیراقیش، بۆیە بەدڵنیاییەوە هیچ سەركردەیەك نییە هێندەی سەرۆك مام جەلال سیاسی بووبێت و هێندە رۆڵی گرنگ لە عیراق و ناوچەكەدا ببینێت
سەبارەت بە مافی كوردیش، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: "سەرۆك مام جەلال پێی وابووە هەتا وڵاتانی دراوسێ نەبنە وڵاتێك كە رێز لەمافی گەلان و مافی پێكهاتەكان بگرن سەربۆخۆیی بۆ كورد بەدی نایەت، بۆ هەرێمی كوردستانیش وا باشترە لەگەڵ عیراق هاوبەش بێت".
"بەشایەدی دۆست و نەیارەكانی گەرەنتیكاری پاراستنی هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكانی عیراق و كۆكەرەوەی دیدگاو ڕوانگە جیاوازەكان بوو، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیش بەئەزموونی خۆی بەجۆرێك هاوسەنگیی ڕاگرت كەگۆڕەپانی سیاسیی عیراقی لەشەڕی بەوەكالەتی بەرژەوەندییە جیاوازەكان پاراست، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكان و بەئەولەویەت وەرگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان و پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكانی كردبووە قیبلەنومای خەباتە سیاسیەكەی و بەردەوام برەوی پێدەدا، بۆیە ئاستەمە غیابی سەرۆك مام جەلال پڕببێتەوە."
لە ساڵی 2003 دوای ئەوەی ئەمریكاو هاوپەیمانانی توانیان كۆتایی بە دەسەڵاتی رژێمی بەعس بهێنن لەعیراق، ئەنجومەنێكی كاتی پێكهێنرا بۆ بەڕێوەبەردنی عیراق، ئەو ئەنجومەنە بۆ ماوەی نزیكەی دوو ساڵ كارەكانی بەردەوامبوو تا لەساڵی 2005دا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێكهێنراو لە رۆژی 6-4-2005 سەرۆك مام جەلال وەك سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا و ئەوە بۆ یەكەمجاربوو لە مێژووی عیراقدا كوردێك ببێت بە سەرۆك كۆمار ئەمەش دەستكەوتێكی گەورە بوو بۆ گەلی كورد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

