riklam

داستانی چیای ئەزمڕ رژێمی ناچار بە رێككەوتن كرد

ی ن ک 12:01 PM - 2023-04-06
 داستانی چیای ئەزمڕ رژێمی ناچار بە رێككەوتن كرد PUKMEDIA

داستانی چیای ئەزمڕ رژێمی ناچار بە رێككەوتن كرد

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

داستانی شاخی ئەزمڕ‌ یەكێكی دیكەی داستەكانی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە بەخوێنی شەش پێشمەرگە تۆمار كراو رژێمی بەعسی ناچار بەراگرتن و رێككەوتن كرد.
 
لە دوای ئەوەی راپەڕ‌ین توانی بگاتە كەركوك و لە رۆژی نەورۆزی ساڵی 1991 كەركوك ئازادكرا، بەڵام دوای ئەوە ھاوكێشەی ھێز گۆڕ‌دراو رژێم پەلاماری ناوچەكانی دایەوەو لەسلێمانی نزیكبوەوە، پاشان رژێم پەلاماری شاخی ئەزمڕ‌ی دا بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگای چوونە دیوی قەڵاچۆلان و لوتكە بەرزەكانی سلێمانی، لەكاتێكدا سەركردە جەبار فەرمان حەفتەیەك بوو لەدەرەوەی وڵات گەڕ‌ابوەوەو دەیویست بە گەرموگوڕ‌یەكەی خۆی بەشداری راپەڕ‌اندنی ئەركەكان بكات. 

سەرەتا دەستەیەكی 12 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بە فەرمانی جەبار فەرمان لەچیای ئەزمڕ جێگیر كران بۆ ئەگەری رووبەڕ‌وو بوونەوەی سوپای رژێم. 

رۆژی 5-4-1991 شەڕ‌ەكە بەسەرپەرشتی سەركردە جەبار فەرمان فراوانتربوو، جەبار فەرمان و  12 پێشمەگەی یەكێتی توانیان دوژمن لەشاخی ئەزمڕ بوەستێنرێت و زیانی گەورەی لێبدەن، بەمەست لەم رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگەكانی یەكێتی بۆ ئەوەبوو خەڵكی كۆڕەو بە كەمترین مەترسی لەشاخی ئەزمڕەوە بەرەو شارباژێڕ دەربازیان ببێت.

داستانی بەرگری شاخی ئەزمڕ‌، یەكێكە لە داستانە مێژووییەكانی پێشمەرگە كە تێیدا سەدان گاردی كۆماری كوژراو چەندین دەبابەو ناقیلە سوتێنران و گڕ‌ی سوتاندنی دەبابەو ناقیلەكانی رژێمی فاشی بەعس بەشاخی ئەزمڕەوە دیمەنی نەورۆزی دابووە شاری ھەڵمەت و قوربانی.

لەدوای سوتاندنی دەبابەكانی بەعس، رژێم بە چەند هەلیكۆپتەرێك هێرشی كردە سەر پێشمەرگە، بەڵام دواجار هەر نەیتوانی شاخی ئەزمڕ داگیر بكات و ماوەی نزیكەی یەك مانگ شەڕ لەشاخی ئەزمڕ بەردەوام بوو، دواجار حكومەت ناچاربوو داوای رێككەوتن بكات.

داستانی ئەزمڕ بەخوێنی شەش پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆمار كراو توانرا رژێم لەچیای ئەزمڕ بوەستێنرێت و جارێكی دیكە هێزی پێشمەرگە نیشانی رژێمی بەعس بدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket