یەكێتی: نەوت و داهات بۆ خۆشگوزەرانی بێت
کوردستان 05:07 PM - 2023-04-04لۆگۆی یەکێتی
لە
رۆژی راگەیاندنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رەوانشاد سەرۆك مام جەلال، لە ساڵی 2009 دا لە
مەراسیمی ئەو بۆنەیەدا رایگەیاند: "ئەو نەوتەی لە هەرێمی كوردستان دەردەهێندرێت
بە هەمان بۆری نەوتی عیراق رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت و داهاتەكەشی دەچێتەناو
بودجەی عیراقەوە".
لە
یەكەم رۆژی راگەیاندنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم سیاسیەتی یەكێتیی ئەوەبووە كە " نەوت"
بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان و پێشخستنی سەرجەم سێكتەرەكانی ژیاری بێت لە هەرێم و سیاسەتی
راست بەو كەیسەوە بكرێت، تاوەكو سەرچاوەی خۆشگوزەرانی بێت، بەڵام دوای 10 ساڵ لە
فرۆشتنی نەوت، هەرێمی كوردستان خراوەتە ژێر قورسایی زیاتر لە 31 ملیار دۆلار، چونكە
لە راستەڕێی مامەڵە و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لادرا و بەڕێڕەوی چەوت دا برا، خەڵكی
كوردستان "خێریان لە نەوت " نەدی.
دوای
بڕیاری دادگای فیدراڵی و دادگای پاریس كە بەزیانی توركیا و هەرێم و لە سوودی عیراق
شكایەوە، بڕیارە نەوتی هەرێم لە رێی سۆمۆوە بفرۆشرێت و داهاتەكەشی بخرێتە یەك هەژماری
بانكی و لەڕێی چاودێرییەوە هەرێم بەكاری بهێنێت.
یەكێتی: نەوت بۆ خۆشگوزەرانی خەڵك بێت
یەكێتیی
نیشتمانی كوردستان، هەروەها تیمی یەكێتیی لە ئەنجومەنی وەزیران، بەئاشكرا ناڕەزاییان
لە " شێوازی فرۆشتن و گرێبەستەكان و هەروەها نادیاری داهات" پێداگری كرا
"نەوت و غاز بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی خەڵك بێت" نەك جیاكاری و گەمارۆی
دارایی خودی زۆنی سەوز و نا عەدالەتی لە داهات".
لە
رۆژی راگەیاندنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە 2009 تا ئێستا 2023، دوای 14 ساڵ، لە كابینەی
نۆهەمی حكومەتدا نەوت و داهاتی هەرێم تەسلیم بە بەغدا كرا، دوای سكاڵای دادگای فیدراڵی
عیراق و فشاری خەڵك كە "نەوتی هەرێم نەعلەت بوو نەك نیعمەت" چونكە بە
خراپی ئیدارەی مەلەفی نەوت و داهاتەكەی درا، بەتایبەت لە كابینەی نۆهەم كە مەسرور
بارزانی سەرۆكوەزیرانیەتی جیكاری پارێزگاكانی كردە كارنامە و سزادانی دارایی پەیرەوكرد.
تێناگەم بۆچی خواستی ئەوە نییە كە ئیش لەگەڵ بەغدا بكەین!
سیاسیەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونبووە كە "نەوت و داهاتەكەی لە پێناوی خەڵك و
ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیدا بێت"، بەڵام پێچەوانەكەی كرا.
بافڵ
تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكیدا لە سەرەتای مانگی 12ی
2022 لەگەڵ پێگەی Iraq Oil Report سەبارەت بە پرسی نەوت و غاز رایگەیاند زۆر
نائومێدم لە سیاسەتی نەوت و غاز و لام پەسەند نییە، پێموایە سیاسەتێكی كاریگەر نییە
تێناگەم بۆچی خواستی ئەوە نییە كە ئیش لەگەڵ بەغدا بكەین" و وتیشی: "بمانەوێت
یان نەمانەوێت كۆمەڵێك گرێبەست بۆ چەند ساڵێك واژووكراون. سەری ئەو ژمارانە بكە كە
چەن ساڵێك ئاشتی هەورامی بە ئێمەی وتن. ئەو بەڵێنانەی كە پێیداین كە كوردستان چی لێدێت،
سەیری واقیعەكەش بكە كە چۆنە؟! و تاكە كێشەی ئێمە لەگەڵ غازی سروشتی ئەوەیە، نامانەوێت
بەخراپی بەڕێوەببرێت وەك نەوت. ئەوە تاكە كێشەی ئێمەیە، چونكە ئەوە تاكە سەرچاوەیە
كە لەدەستی ئێمەدا ماوە، لەدەرەوەی ئەو كانزایانەی كە هەمانن. ئەگەر غازیش بەشێوەیەكی
خراپ بەڕێوەبەرین هەرێمی كوردستان تووشی كارەسات دەبێت".
سەرۆك بافڵ: بەغداد ئامادەیە لەگەڵمان رێک بکەوێت
هاوكات سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە زۆربەی دیدارە سیاسیی و دیپلۆماسیی و میدیاییەكانیشیدا پێگری لەسەر ئەوە
كردووە كە: "خەڵكی كوردستان لە خێر و بێری نەوت و غاز و داهاتەكانی دیكە
سوودمەند بن و بكرێنە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی"هەروەك لە پرۆژەی یەكێتیی بۆ بەشداری
لەكابینەی سودانیدا یەكێك لە خاڵەكانی ئەوەبووە كە: "نابێت قووتی خەڵكی
كوردستان تێكەڵ بە ناكۆكییە سیاسییەكان بكرێت و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێر و بەغداش
چارەسەر بكرێن بە بنەمای دەستووری".
هەر سەرۆك بافڵ لە سێهەمین دیداری هەولێر
لە رۆژی 1/3/2023 لە پانیڵێكی دا رایگەیاند: "ئێمە بەدوای عیراقێکی یەکڕیزی سەرکەوتوی
دەوڵەمەندین، ئەگەر عیراق باش بێت ئێمەش باش دەبین، بەغداد ئامادەیە لەگەڵمان رێک
بکەوێت، ئێمە دەتوانین لەبەغداوە خزمەت بە گەلی کوردستان بکەین".
سەرۆك بافڵ: كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێم بفرۆشێت و داهاتی نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری عیراق بچێته یه‌ك خه‌زێنه‌وه
لە
نوێترین پەیامیشیدا سەرۆك بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت:" دوای بڕیاره‌كه‌ی
دادگای پاریسی و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كاتی ئه‌وه‌یه بڕیاره دروسته‌كه
بدرێت له‌پێناو داهاتوزوی میله‌ته‌كه‌مان و رێگریكردن له‌دروستبوونی گرفت و قه‌یرانی
گه‌وره".
سه‌رۆك
بافڵ له په‌یامێكیدا كه 2-4-2023 سه‌باره‌ت به كه‌یسی نه‌وت و بڕیاره‌كه‌ی
دادگای پاریس بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت: "كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
بفرۆشێت و كۆی داهاتی نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری عیراق بچێته یه‌ك خهزێنهوهو پشكی
هه‌رێمی كوردستانیش له بودجه و داهاتی عیراق دیاری بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر
و خانه‌نشینانی هه‌رێم گه‌ره‌نتی بكرێت" و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی له‌پێناو سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیی كوردستان
رشتووه و هیچ هێز و لایه‌نێك له خۆمان به دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و به‌دیهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی".
هەڵوێستی روونی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم
هەر
لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم هەر زوو رەزامەند بوو كە
نەوتی هەرێم لە رێی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت، كە لە كۆنگرەی (DLF) ی لە یۆنان كە یەكێن
بوو لە بەشداربووە سەرەكییەكان و رایگەیاند: "گرنگە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی
سەبارەت بە نەوت و غاز ببێتە دەرفەتێك بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێرو بەغدا".
لە
نوێترین هەلوێستیشیدا سەبارەت بە كەیسی نەوت و رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەبوو
كە قوباد تاڵەبانی لە پانێڵێكیدا لە دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی رایگەیاند: "هه‌ر لهپانێلهكهدا قوباد
تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له كێشه‌ی بودجه و سیاسیه‌تی نه‌وت
له هه‌رێم كرد‌و رایگه‌یاند: "ده‌بێت گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی نه‌وت و غازدا
بكه‌ین و له ناوحكومهتی هه‌رێم دا بۆچون و تێروانینی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به
سیاسه‌تی نه‌وتی، بەڵام لەگەل ئەوەداین سۆمۆ رێکبخرێتەوەو هاوبەشێکی باش بێت بۆ هەرێم
و سیستمی نوێ هەبێت بۆ نەوت و غاز".
قوباد تاڵه‌بانی: گرنگه داهاتی فرۆشتینی نه‌وتی هه‌رێم به باشی به‌كاربهێندرێت
" لامان
گرنگ نییه نه‌وت چۆن ده‌فرۆشرێت و به چ وڵاتێك ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام گرنگه داهاتی
فرۆشتینی نه‌وتی هه‌رێم به باشی به‌كاربهێندرێت و كاروپرۆژهی باشتر به‌و بودجه‌یه
پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكرێت و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ش بدرێنه‌وه كه له‌سه‌ر
كه‌یسی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ن". جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم وایوت.
هه‌روه‌ك
رایگه‌یاند: "ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌رتی نه‌وت بكه‌ین و ناتوانرێت سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم به‌و
كێشانه‌وه كه هه‌یه‌تی به‌رده‌وام بێت و هاوكاتیش كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان
هه‌رێم و به‌غداش چاره‌سه‌ر بكرێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08