ترەمپ بۆ زەیدی: سەرکردەیەکی مەزنە و کاری باش دەکات
جیهان 09:52 PM - 2026-07-14
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی7ی2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانە رەسمییەکەی سەرۆک وەزیراندایە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ترەمپ لە کاتی پێشوازیکردنیدا لە کۆشکی سپی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆک وەزیرانی کرد و لێدوانێکی کورتی بە ڕۆژنامەنووسان دا و لەسەر گەیشتنی زەیدی بۆ واشنتن وتی: "ئێمە عیراقمان خۆش دەوێت و ئەم پیاوە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی عێراق دەکات".
هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق توندوتۆڵە
دوای پێشوازییەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عیراق بەهێز و توندوتۆڵە و عیراق وڵاتێکی مەزنە، لەگەڵ ئەوەشدا ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و رایگەیاند: پلانەکانی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی نەرم و بێ کێشە بەڕێوەدەچن.
هاوکات ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ زەیدی لە کۆشکی سپی وتی: "شانازییەکی گەورەیە کە میوانداری سەرۆک وەزیران دەکەم"، ئاماژەی بەوەش کرد، "کاریگەریی زەیدی لە عیراق تێدەپەڕێت و دەبێتە سەرکردەیەک لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشییەکی بەهێزیشمان لەگەڵ عیراق هەیە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانیش کارێکی نایاب دەکات".
ئاماژەی بەوەش کرد، عیراق وڵاتێکی مەزنە و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ زەیدیدا هەیە، ئەو کەسێکی بەهێزە و عیراق خاوەنی وزە و سەرچاوەیەکی بێشوماری نەوتە، و لەگەڵ عێراقدا چەندین گرێبەستی گەورە لە بواری نەوتدا ئیمزا دەکەین.
راشیگەیاند: پێویستمان بەوە نابێت سوپاکەمان لە عیراق بێت یان بوونی سەربازیمان هەبێت و پلانەکانی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق بە شێوەیەکی نەرم بەڕێوەدەچن، جەختیشیکردەوە "ئێمە پاڵپشتی هەنگاوەکانی زەیدی دەکەین سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا".
کوردستان بەشێکی گرنگە لە عیراق
لای خۆشیەوە، عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەکەدا رایگەیاند: سەردانەکەی بۆ واشنتن بۆ ڕاگەیاندنی هاوبەشییەکی ستراتیژیی هاوبەش دێت و ویلایەتە یەکگرتووەکان گرنگترین هاوبەشی ستراتیژییە لە جیهاندا، ڕوونیشکردەوە هێزە ئەمنییەکان توانای پاراستنی خاکی عیراقیان هەیە.
راشێگەیاند: "سەردانەکەمان بۆ واشنتن بۆ ڕاگەیاندنی هاوبەشییەکی ستراتیژیی هاوبەشە،و هاتووین بۆ ئەوەی قسە لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بکەین، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکان گرنگترین هاوبەشی ستراتیژییە لە جیهاندا".
سەرۆک وەزیران ئاماژەوی بەوەشكرد: چەکێکی زۆر لە هەندێک لە گروپەکان وەرگیراوەتەوە و هەر کەسێکیش روو لە کاری سیاسی بکات هاوکاری دەکەین، دوای 30ی ئەیلوول پێویست بە بوونی هیچ گروپێک ناکات و هێزە ئەمنییەکانمان توانای پاراستنی خاکەکەمانيان هەیە".
سەبارەت بە پرسی ئابووری و نەوتیش، زەیدی رایگەیاند: کۆمپانیا ئەمریکییەکان دێنە ناو بازاڕی عیراقەوە و پشکێکی دادپەروەرانەمان لە ئۆپێکدا دەوێت".
راشێگەیاند: زیانەکانی عێراق بەهۆی تیرۆرەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 400 ملیار دۆلار، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشكرد "کوردستان بەشێکی گرنگە لە عیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

