سەرۆک بافڵ: هەموو دەستپێشخەرییەکان ئێمە دەیکەین
کوردستان 02:50 PM - 2023-03-01
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
لەبەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت: " هەموو دەستپێشخەرییەکان ئێمە دەیکەین و دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە بۆ چارەسەری کێشەکان، چونکە یەکێتی ئەم دۆخەی پێناخۆشە چونکە بەڕاستی میللەت زەرەر دەکات".
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 1-3-2023 لە میانەی بەشداریکردنی لە دووەمین کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر لەبارەی بارودۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی سەقامگیری هەرێمی كوردستان بوونەتەوە دەڵێت: "کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر شتی زۆر بچوکن و ئەو کێشانە بە 5 خولەک چارەسەر دەکرێن ئەگەر بمانەوێت، نابێت بهێڵین شتە بچوکەکان بارودۆخەکەمان لێ تێک بدەن، یەکێتی ئەم دۆخەی پێناخۆشە چونکە بەڕاستی میللەت زەرەر دەکات".
دەشڵێت: "هەموو دەستپێشخەرییەکان ئێمە دەیکەین و دەڵێین یەک هەنگاو وەرن بەرەو پێش ئێمە دە هەنگاو یەین بەرەو پێش، دەرگای گفتوگۆمان بۆ چارەسەری کێشەکان کراوەیە، بۆ پرسی هەڵبژاردنیش دەستپێشخەریمان کردوە، ئێمە حەزەکەین هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەین، بەڵام هەڵبژاردن ئەگەر بەو شێوەیە بێت و هەندێ شت کە هەندێک لە برادەرانی پارتی دەیکەن رەنگە هەڵبژاردن دوا بخات".
"قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم چەندین قوربانی داوە بۆ ئەم حکومەتەو دژی حزبەکەی خۆی وەستاوەتەوە، بەڵام لەو رۆژەوەی نەچوەتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران یەک کەس پەیوەندی پێوە نەکردوەو نەیپرسیوە بۆچی بەشداری کۆبونەوەکان ناکات"، سەرۆک بافڵ وای وت.
دەشڵێت: "ئێمە کێشەی سیاسیمان کەمە و کێشەی خزمەتی خەڵکمان هەیە و نابێت بهێڵین ئەم کێشانە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، با ئەمڕۆ کێشەکان چارەسەر بکەین و چاوەڕێی سبەینێ نەکەین، زۆرینەی کێشەکانیش روبەروی ئەم ناوچەیەی ئێمە دەبنەوەو هەولێر خەریکە خەڵک دەنێرێتە ئاسمان و سلێمانی هەر لەجێی خۆیەتی".
ئەوەش دەڵێت: "ئێمە دەبێت خۆمان کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، چونکە ئیتر بیانییەکان پێمان دەڵێن بەردەوام بەرەو دواوە دەرۆین و بێزار بوون لەتەداخول کرد و چارەسەری کێشەکانمان، هەرچەندە هیچ کاتێک وەک ئێستا یەکێتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر باش نەبووەو پارتیش پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتان هەیە".
سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی وت: "ئێمە بەدوای عیراقێکی یەکڕیزی سەرکەوتوی دەوڵەمەندین، ئەگەر عیراق باش بێت ئێمەش باش دەبین، بەغداد ئامادەیە لەگەڵمان رێک بکەوێت، ئێمە دەتوانین لەبەغداوە خزمەت بە گەلی کوردستان بکەین، ئێمەش هیچ دانیشتنێکمان لەبەغدا نەبووە کە باسی کەرکوکی تێدا نەکرابێت و ئامادەش نین سازشی لەسەر بکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

