سه‌رۆك بافڵ: كاتی بڕ‌یاره دروسته‌كه‌ی پرسی نه‌وته
کوردستان 02:04 PM - 2023-04-02
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت:"
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریسی و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كاتی ئه‌وه‌یه
بڕ‌یاره دروسته‌كه بدرێت له‌پێناو داهاتوزوی میله‌ته‌كه‌مان و رێگریكردن له‌دروستبوونی
گرفت و قه‌یرانی گه‌وره".
سه‌رۆك بافڵ له په‌یامێكیدا كه ئه‌مڕۆ
2-4-2023 سه‌باره‌ت به كه‌یسی نه‌وت و بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت:"كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشێت و كۆی داهاتی
نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری عیراق بچێته یه‌ك خه‌زێنه‌وه‌و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له
بودجه و داهاتی عیراق دیاری بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم
گه‌ره‌نتی بكرێت" و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
رووبارێك خوێنی له‌پێناو سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیی كوردستان رشتووه و هیچ هێز و لایه‌نێك
له خۆمان به دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی".
ده‌قی
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی...
دوای
بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس و راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕ‌ێگه‌ی
توركیاوه، له‌پێناو داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان و رێگریكردن له دروستبوونی گرفت و
قه‌یرانی گه‌وره، كاتی ئه‌وه‌یه بڕ‌یاره دروسته‌كه بدرێت.
كۆمپانیای
سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشێت و كۆی داهاتی نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری عیراق
بچێته یه‌ك خه‌زێنه‌وه.
پشكی هه‌رێمی
كوردستان له بودجه و داهاتی عیراق دیاری بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی
هه‌رێم گه‌ره‌نتی بكرێت.
سیسته‌می
به‌نزین، نه‌وت و گازوایلی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێته‌وه به عیراق و به‌هه‌مان
نرخ بدرێته‌وه به هاوڵاتیان.
نوێنه‌ری
هه‌رێمی كوردستان له كۆمپانیای سۆمۆ و كۆی سیسته‌می نه‌وت و غازی عیراق هه‌بێت و
به‌شێكبن له به‌ڕ‌ێوه‌بردن و بڕ‌یاردان.
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان ساڵانێكه هه‌وڵ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆتاییهێنان به
ناكۆكییه‌كان ده‌دات. بیركردنه‌وه‌ی دروست، هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌ییه نه‌ك
دووركه‌تنه‌وه و قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان. ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان و تاكڕ‌ه‌وی،
قه‌واره‌كه‌مان لاواز ده‌كات و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه نه‌ك كاری
هاوبه‌ش و داواكردنی مافه‌كانمان له به‌غدا.
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی له‌پێناو سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیی كوردستان
رشتووه و هیچ هێز و لایه‌نێك له خۆمان به دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و به‌دیهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی. هه‌ر بۆیه هه‌نگاوی لۆژیكی و به‌رپرسیارانه، رێككه‌وتنه
له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمانه.
بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

