یەكێتی بە كردار خزمەتی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە دەكات
کوردستان 07:16 PM - 2023-03-16
PUKMEDIA
یەكێتی بە كردار خزمەتی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە دەكات
بەبڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باخچەیەكی ساوایان بۆ منداڵانی هەڵەبجە دروست دەكرێت.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڤاڵ محەمەد حەمەسەعید، هەڤاڵ سەرتیپ عەلی) و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و هەڤاڵانی جێگران و كارگێڕانی مەڵبەند و بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەو سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەو ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری ئیداری دیاری سەرۆك بافڵ بۆ منداڵانی هەڵەبجە راگەیەندرا.
لەوتەیەكدا هەڤاڵ سەرتیپ عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدەر لەبەشداریكردن لە كۆڕ و كۆبوونەوەو مەڕاسیمەنەتەوییەكان لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی هەوڵدەدات بە كردار خزمەتی ئەو ناوجانە بكات كە كارەساتبارن قوربانیان داوە و بەپڕۆژەی خزمەتگوزاری بەشداری ئەو یادانە بكات".
وتیشی: "ئەمڕۆ لە 35هەمین ساڵیادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا وەك دەستپێكی ئەو بڕیارەو بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەسەر ئەركی ئیدارەی گشتی یەكێتی باخچەیەكی ساوایان بۆ منداڵانی هەڵەبجە دروستدەكرێت بەپێی ئەو ستاندەرەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دیاركردووە و دەكرێتە دیاری بۆ منداڵانی هەڵەبجە و شانزەی سێی ساڵی داهاتوو پڕۆژەكە تەواو دەكرێت و پێشكەشی منداڵانی ئەم شارە دەكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

