هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن حزبه كوردستانیه‌كان سه‌رقاڵ ده‌كات
کوردستان 07:07 PM - 2023-03-13
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی لایەنەکان سەبارەت با هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پێنج حزبی كوردستانی له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش
له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "پێویسته به‌زووترین كات هه‌مواری ره‌شنووسی
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكرێت و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت".
لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی
كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "لیژنه‌ی هونه‌ری بۆ
نووسینه‌وه‌ی ده‌قی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به به‌شداری
یه‌كێتی و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان كۆبووه‌وه".
" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر
هه‌موو بڕگه و مادده‌كانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كرا‌و تێڕوانینی هاوبه‌ش هه‌بوو،
بۆئه‌وه‌ی بتوانین رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان
بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی نیشتمانی هه‌یه"، لوقمان وردی واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌ئكیدیان كرده‌وه
كه به زووترین كات ره‌شنووسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكرێت و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی
كوردستانی بكرێت، بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بگیرێتهبهرو
هه‌موار بكرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی
كوردستان وتیشی:"هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌په‌رۆشن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین بهرێككهوتنێكی
گشتگیر، هه‌روه‌ها خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان زۆره‌و خاڵی ناكۆكمان كه‌مه، له‌ڕۆژانی
ئاینده‌شدا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامده‌بن بۆئه‌وه‌ی بتوانین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا
ره‌شنووسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوبكه‌ین و
ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكه‌ین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

