سەرۆك بافڵ: لەخزمەتی هونەرمەندان بەردەوام دەبین
ی ن ک 12:47 PM - 2023-02-23
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
سەرۆك بافڵ و هونەرمەند بەدیعە دارتاش
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بەدیعە دارتاش، خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هونەر و هونەرمەندان لە هەرێمی كوردستان كرا و هۆكار و چارەسەركردنی كێشەكان بۆ بەرەوپێشچوونی بوارە جیاوازەكانی هونەر تاوتوێكرا و مامۆستا بەدیعە چەند پێشنیار و سەرنجێكی گرنگی خستەڕوو.
لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مامۆستا بەدیعە كرد لە بەرامبەر زیاتر لە نیو سەدە بەخششی هونەری و خزمەتەكانی لە ناوەندە ئەكادیمییەكاندا و وتی، ئێوە نموونە و پێشەنگی ئێمەن و خۆمان بە قەرزاری ماندووبوونتان دەزانین.
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێشنیارەكانەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوكاری خۆی و یەكێتی بۆ هونەرمەندان دووپاتكردەوە و رایگەیاند: "كوردستان خاوەنی میراتێكی دەوڵەمەندی هونەرییە، ئەمەش جێگای شانازیمانە و دەبێت پەرەی زیاتری پێبدەین. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا پشتیوانتان بووە و دڵنیابن لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین و خزمەتتان دەكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

