مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی کەمپینێک بۆ کارەساتبارانی بوومەلەرزەکە رادەگەیەنێت
کوردستان 07:56 PM - 2023-02-09
ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی
بانگەوازی کەمپینی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کارەساتبارانی بوومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستان لە بانگەوازێکدا کەمپینێک رادەگەیەنێت و تێیدا ئاگاداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەکات بەشداری کۆمەک و هاوکارییەکە بکەن.
دەقی بانگەوازەکە...
کەمپینی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، لەبانگەوازێکیدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و کوردستانیانی خۆشەویست لە دەرەوەی وڵات وەکو نەریتی بەرزی کوردەواریی و خەسڵەتی رەسەنی باوباپیرانمان، کەلەسەختی و دژوارییەکانی ژیانیشیاندا هەردەم بەشداریی کارایان بووە لەدڵ ئاوەڵایی و جوامێریی و مەردایەتی و هاوکاریی ئەو کەسانەی پێوێستیان بەو هاوکارییانە هەیە، بە تایبەتی بەشداریی لەکۆکردنەوەی کۆمەک هاوکاریی بۆ زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لەباکوورو رۆژئاوای کوردستان بکەن.
لەئێستادا، لەم وەرزی زستان و سەرمایەدا دەیان هەزار لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکوورو رۆژئاوا چاوەڕوانی هیمەتی خێرخوازیی و مرۆڤدۆستانەی ئێوەی دڵسۆزا، زۆرگرنگە لێرەشدا دەستبگرین بەچەمکی یەکخستنی تواناکانمان، بۆ ئەوەی بەتواناکانی هەموومان لەم کۆستە گەورەو خەمە قوڵەیاندا دڵی ئازیزە بێ نازەکانمان راگرین و پێکەوەبوون و هەستی مرۆڤ دۆستانەی خۆمانیان بۆ دووپاتبکەینەوە.
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ناونێشانی بانکی ئەڵمانیاو ئەوروپا
Sparkasse Darmstadt
KKH ev
IBAN :- DE 36 5085 0150 0000 7782 14
BIC :- HELADEF 1 DAS
Verwendungszweck : -Spendenaktion für die Opfer des Erdbebens in der Türkei und in Syrien
ناونێشانی بانکی بەریتانیا
Eville nwes LTD
Sord Code: 08 71 99
Account: 03178371
Ref: Bo Kurd
هەر هاوڵاتیەک خوازیارە بەشداربێت لە هاوکاریکردن دەتوانن لە رێگەی ناوەندەکانی ووڵاتەکەوە هاوکاریەکانیان بنێرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

