نوێترین ئامارەكانی كەمپینی هاوخەمتانین لە سلێمانی
کوردستان 04:45 PM - 2023-02-09
PUKMEDIA
كەمپینی هاوخەمیتان لە سلێمانی
هاوكارییەكانی كەمپینی
هاوخەمتانین كە لەلایەن دەزگا میدیایی كوردسات و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و
مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكەوە لە سلێمانی راگەیەندراوە بەردەوامە و بڕیاریشە
تا رۆژی 11-2-2023 بەردەوام بیت، هاوکات هاووڵاتیان
دەتوانن لەرێی ژمارە تەلەفۆنی 07501194074 هاوكارییەكانیان بە FastPay، بگەیەننە كەمپینەكە.
بەپێی نوێترین ئامار، ئەمڕۆ كە سێهەم
رۆژی كەمپینی هاوخەمیتان بوو لە سلێمانی، تا ئێستا 180 ملیۆن
دیناری عیراقی و 110 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی
باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ كە دووەم رۆژی كەمپینەکە بوو لە
سلێمانی، ئامارەکان بەمشێوەیە بوون، 51 ملیۆن دیناری عیراقی و 3850 دۆلاری ئەمریكی
و 200 پاوەن بۆ زیانلێكەوتووانی رووداوەکە کۆکرانەوە.
هەر بەپێی ئامارەكە 48 ئامێری گەرمكەرەوە، 32 پارچە
كەلوپەلی خاوەن پێداویستی، 4 خێمە، 8300 پارچە پێداویستی پزیشكی، 37 پارچە یاری
منداڵان، 3908 كگم خۆراك، 4429 بەتانی و راخەر، 5996 پارچە جلوبەرگ، 454 پارچە
پێداویستی منداڵان، 609 قوتو و پارچە شیر بۆ زیانلێكەوتنوان كۆكراونەتەوە.
ژمارەی قوربانیانی روداوی بومەلەرزەكە سات لەدوای
سات لە زیادبووندایە و تا ئەم ساتە ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا و باكوری
كوردستان گەیشتووەتە 9 هەزار و 57 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 52 هەزار و
979 كەس.
هاوكات گیانلەدەستدان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا
گەیشتووەتە 2 هەزار و 751 كەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 4 هەزار و 654 كەس.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023، بومەلەرزەیەك
بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان
و سوریای هەژاند، بەپێی دواین ئاماریش جگە لە زیانێكی ماددی زۆر كە بەر ئەو
ناوچانە كەوتوون، 65 هەزار و 112 كەس بوونەتە قوربانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

