کونسوڵی تورکیا سوپاسی یەکێتی و خەڵکی سلێمانی دەکات
کوردستان 02:33 PM - 2023-02-09
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە
کونسوڵی تورکیا سوپاسی یەکێتی و خەڵکی سلێمانی دەکات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
٩/٢/٢٠٢٣ وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە و ئەندامێتی هەریەک لە د.مەجید محەمەد ئەمین و فەیسەڵ
کەریم خان و حاجی مەسیفی و ئەندامانی سەرکردایەتی و رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی
سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بەناوی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتییەوە ، لە شاری
هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری تورکیایان-کرد و لەلایەن ئەمیر تەکەر جێگری
کونسوڵی گشتی و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی کونسوڵخانەکە پێشوازیکران.
لەسەردانەکەدا سەعدی
ئەحمەد پیرە سەرەخۆشی و هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی گەیاندە حکومەت و پەرلەمان
و گەلی تورکیا و رایگەیاند: ئەم کارەساتە کارەساتێکی گەورەبوو ناخی هەموومانی هەژاند،
برینەکەی ئەوەندە قووڵە هیچ زمانێک ناتوانێت گوزارشت لە گەورەیی ئەو ئازارە بکات.
وتیشی: ئێمە بەشداری خەم و ئازارەکانتانین ، هەموو
هەوڵ و تەقەلایەکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین کەمێک لەو ئازار و مەینەتیانە کەم
بکەینەوەو لەلایەن خۆمانەوە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتیشەوە هەڵمەتێکی
گەورەی کۆمەک و هاوکاری کۆکردنەوە بەڕێوە دەبەین بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی
کارەساتەکە.
هاوکات دەرگای نەخۆشخانەکان
کراوەیە هەر هەماهەنگی و خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە، بەگشتی
هەر پێویستەیەک لە توانای ئێمەدا هەبێت بۆ لێقەوماوانی تورکیا و سوریا وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی
و مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و ئاینییەوە ، بەئەرکی خۆمانی دەزانین لە روانگەی مرۆڤ دۆستی
وهاوسێیەتییەوە.
لەبەرامبەردا ئەمیر
تەکەر جێگری کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی هاتنی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی کرد بۆ دەربڕینی ئەو هاوسۆزیە گەرم و گوڕەی بەرامبەر بە کارەساتەکە
و لێقەوماوانەوە دەری دەبڕن، وتیشی: خۆشحاڵین کە دەبینین لە هەرێمی کوردستان بەگشتی
و شاری سلێمانی بەتایبەتی کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەشێوەیەکی بەرفراوان
بەڕێوەدەچن ، ئەمەش مانای ئەو پەیوەندییە مرۆڤ دۆستانەیە کە هەمیشە لە نێوان هەردوولادا
هەبووە.
دواتر جێگری
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەورەیی کارەساتەکە لە رووی مرۆیی
و زیانە ئابورییەکان کرد کە بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە روبەڕووی گەل و حکومەتی تورکیا
بووەتەوە.
لە کۆتاییدا سەعدی
ئەحمەد پیرە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە دەفتەری یادەوەرییەکانی تایبەت
بە پرسەی قوربانیانی کارەساتەکە بەچەند دێرێک هاوسۆزی و هاوخەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ گەل و حکومەت و پەرلەمانی تورکیا دووپاتکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

