لەسینەما سالمی سلێمانی نمایشی فیلمی نامۆ دەستپێدەكات
ئەدەب و هونەر 12:29 PM - 2022-08-06
نمایشی فیلمی سینەمایی نامۆ لەدەرهێنانی نادر ساعی وەرو بەڕۆڵ بینینی ئەكتەری بەئەزمونی كورد بەختیار پەنجەیی لەسینەما "سالم لە سلێمانی دەستپێدەكات.
بەپێی راگەیەنراوێك نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی (نامۆ (بێگانە) Namo) لەدەرهێنانی نادر ساعی وەر، لەبەرهەمهێنانی هاوبەشی مەستانە موهاجیرو تەهوورا ئەبولقاسمی و بەسەرمایەی هاوبەشی ئەكتەری ناوداری كورد نەوید محەمەد زادەو ئەكتەری ناوداری سینەمای ئێران پێژمان بازغی و بەڕۆڵ بینینی ئەكتەری بەئەزموونی مەهابادی بەختیار پەنجەیی و چەندین ئەكتەری ناوداری دیكە رۆژی 8-8-2022 لەسینەما سالم لەشاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و دەرهێنەرو ئەكتەری بەرهەمەكەش پەیامێكیان ئاڕاستەی لایەنگران و هۆگرانی هونەری سینەما لە هەرێمی كوردستان كردوە.
بەختیار پەنجەیی، ئەكتەری كوردی فیلمی سینەمایی (نامۆ) لەپەیامەكەیدا دەڵێت: " زۆر بەختەوەرم بەبۆنەی نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی (نامۆ) لەباشووری كوردستان، پێموایە (نامۆ) بەشێك لەسینەمای كوردی نەبێت، بەڵام پیشاندانی ئەم فیلمە لەهەر شوێنێكی كوردستان، بەجۆرێك گەڕانەوەیە بۆ یەكێك لەسەرچاوەكانی ئەم فیلمە، چونكە ئەم بەرهەمە یەكێك لەسەرچاوەكانی كەسایەتی روناكبیری كەسێكی كوردستانییە، هیوادارم لەبینینی فیلمەكە چێژ وەرگرن.
هاوكات نادر ساعی وەر، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی نامۆ، دەڵێت: بەختەوەرم كە فیلمی نامۆ لەكوردستان نمایش دەكرێت. زۆرێك لەهەڤاڵان لە چەندین هەفتەی رابردوودا هەوڵ و یارمەتی زۆریاندا تا ئەم فیلمە بگاتە قۆناغی نمایش لە هەرێمی كوردستان، پێمخۆشە بەهاوڕێیەتی لەگەڵ ئێوە فیلمەكە لەسەر پەردە ببینم و پێكەوە لەسەر فیلمەكە گفتوگۆی زۆر باش بكەین.
نمایشی فیلمی سینەمایی نامۆ، بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای ئەڵمانی (ئاڕت هوود ئینتێرتەیمێنت، ArtHood Entertainment) بڵاوكەرەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان پیشان دەدرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

