riklam

نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس تێدەپەڕێت

ئەدەب و هونەر 09:33 PM - 2022-08-04

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێ كەس تێپەڕی، هەر بەهۆی ئەو یادەوە هەر یەك لە هونەرمەندان و ئەدیبان و شاعیران وجەماوەرێكی زۆر لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی لەسەر گۆڕەكەی یادەكە بەرز راگیرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 4-8-2022، لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی بەئامادەبوونی هونەرمەندان وئەدیبان وشاعیران وجەماوەرێكی زۆر و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر وبێ هونەری موزیك بەهاوبەشی دەزگای جاپ وپەخشی سەردەم لە نۆهەمین ساڵیادی كۆچی شاعیری داهێنەر شێركۆ بێكەس چەند چالاكییەكی هونەری پێشكەش كرا.

هاوكات پێشانگایەكی كاریكاتێری بۆ هونەرمەند (بەكر عەبدولرەحمان) كردەوە و كتێبی (ڕوبارێك لەشعر،پڕپڕ لەنیشتمان) پێشكەش بەئامادەبووان كراوبەگۆرانی ومیوزیك كۆتایی بەیادەكە هات.

PUKmedia ئەكرەم جۆرنالیست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket