پێشانگایەکی تایبەتی کاریکاتێری دەکرێتەوە
کوردستان 08:25 PM - 2022-07-30
هەندرێن خۆشناو هونەرمەندی شێوەکار و کاریکاتێریستی کورد، لە هۆڵی وەرزش
و لاوان لە 27-28ی یۆلیۆ لە شارۆچکەی دارەتوو، شەشەمین پێشانگای تایبەتی کارتۆنی خۆی
کردەوە، پێشانگاکە پێکهاتبوو لە (40) تابلۆی کارتۆنی، کە باسیان لە کێشەکانی
کۆمەڵگەی کوردی دەکرد، بە تایبەتی لە باشووری کوردستاندا، کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی
و ئیدارییەکان.
لەم بارەیەوە هەندرێن خۆشناوی هونەرمەند لە
لێدوانێکدا وتی: چەند مانگێک بوو لە هەوڵی کردنەوەی ئەم پێشانگەی بووین، ئەویش
لەسەر داوا و هاندانی گەنجانی ناوچەکە بوو، کە زۆر بەپەرۆش بوون بۆ کردنەوەی
پێشانگەیەکی کاریکاتێریی لەم جۆرە لە ناوچەکەیان، و ئێمەش بەم مەبەستە و بۆ زیاتر
ئاشناکردنی گەنجانی کوڕ و کچی ناوچەکەکانی دەرەوەی شارەکان، بە هونەری کاریکاتێر و
رەخنە تەنز، و پیشاندانی گرنگی و کاریگەریی ئەم هونەرە و رۆڵی لە بەرەوپێشبردنی
کۆمەڵگا، و وەدەرخستنی کێشە و کەموکوڕییەکان لە کۆمەڵگاکەماندا، و بە هاوکاری
یەکێتی نێودەوڵەتی لاوانی دیموکرات، کە بارەگای سەرەکی لە لەندەنی پایتەختی
ئینگڵتەرایە، هەستاین بە کردنەوە ئەم پێشانگایە، بەهیوای ئەوەی توانیبێتمان
هەنگاوێک بهاوێین بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی گەنجان و لاوانی کورد، و کێشە و
گرفتەکانیان بخەینە بەرچاو.
PUKmedia محمەد بەرزنجی
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

