د.پشدەر عەبدوڵڵا: كۆرۆنا لەناو منداڵاندا بڵاوبوەتەوە
کوردستان 05:20 PM - 2022-07-05
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند: لەئێستادا پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كە بەشێكی زۆریان توشبوی كۆرۆنان و لەماوەی دوو رۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش دەبێت.
د.پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی، رایگەیاند: لەئێستادا پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كە بەتای بەرزو قوڕگ ئێشەو سەرئێشەو بەشێكیان لووت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە، لەماوەی دوو رۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش دەبێت.
دەشڵێت: دوو هەفتە پێش ئێستا بڵاومانكردەوە كە كۆڕۆنا لەبەرزبوونەوەدایە لەناو منداڵاندا، بۆیە بەشێكی زۆری ئەوانە تووشبوی كۆرۆنان، پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات،پێویست ناكات چارەسەری زۆر بەكاربهێنرێت، چونكە كۆرۆناش ڤایرۆسەو لەگەڵ تەواوبونی سوڕەكەیدا باش دەبێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی راشیگەیاند: تكایە ئەوانەی تەمەنیان سەروو 12 ساڵانە خۆیان بكوتن و هەموو تەمەنەكانیش پابەندی خۆپارێزی بن .
لەبارەی كاتی سەردانیكردنی نەخۆشخانەو پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رونیكردوەتەوە: كاتێك منداڵانەكە تای بەرز، هۆشی باش نەبێت، رشانەوەی هەبێت، خواردنی بۆ نەخورێت، وشكبوونەوەی هەبێت،گەشكەی هەبێت پێویستە سەردانی نەخۆشخانەو پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

