سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03
لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارو رێنمایەكی نوێ بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دەردەكات، لە نێوانیشیاندا سەربرینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و سەرشەقامەكان و بناری گۆیژە قەدەغە دەكات.
بەمەبەستی خۆئامادەكردن و پێشوازیكردن لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان، ئەمڕۆ 3-7-2022 لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی ئاوات محمد، قایمقامی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرو نوێنەرانی دامودەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبونەوە.
لەكۆبوونەوكەدا باس لە چۆنیەتی گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی كرا بۆ رێگریكرن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێراو پەتای خوێنبەربوون، بۆ ئەوەی تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی پارێزراوبێت و هاووڵاتیان بتوانن بە بەبێ گرفت لە رۆژانی جەژندا قوربانیەكانیان ئەنجامبدەن.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەو هەنگاوانە كرا، كە پێویستە لە رۆژانی جەژن بگیرێنەبەر بەمەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە چاوەروان دەكرێت بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان روو لە شاری سلێمانی بكەن.
هەر بۆیە لە كۆتایی كۆبونەوەكە لیژنەكە بریاریدا بە:
یەكەم: سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا كراوە دەبێت.
دووەم: كوشتارگاكانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام كراوەدەبن، تاوەكو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەكانیان لە كوشتارگاكان ئەنجام بدەن.
سێیەم: سەربڕینی ئاژەڵەكان بەپێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەكان پێش سەر بڕین پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای سەربڕینیش پشكنین بۆ گۆشتەكەی ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: فرۆشتن و سەربرینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و سەرشەقامەكان و بناری گۆیژە قەدەغەیە و هەركەسێك ئەنجامی بدات رێكاری یاسای لەگەڵدا دەگیرێتە بەر.
پێنجەم: لیژنە هاوبەشەكان بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بەردەوام دەبن لە گەڕان و چاودێریكردن، تاوەكو سەرجەم بازار و دوكان و شوێنەگەشتیاریەكان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گواستراوەكان بكرێن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

