قوباد تاڵه‌بانی دوو نه‌خۆشخانه له‌سلێمانی ده‌كاته‌وه
کوردستان 11:13 AM - 2022-07-03
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3-7-2022، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو نه‌خۆشخانه له‌شاری سلێمانی كرده‌وه، كه نه‌خۆشخانه‌كان بریتییه له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.
له‌پاش كردنه‌وه‌ی دوو نه‌خۆشخانه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌مڕۆوه دوو نه‌خۆشخانه به‌رووی هاووڵاتیانی شاری سلێمانیدا له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه كرانه‌وه‌و خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن چاره‌سه‌ری پێویستی لێ وه‌ربگرن، هاوكات نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی یه‌كێك ده‌بێت له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق سێیه‌م ده‌بێت، ئاستی خزمه‌تگوزاری له رووی كوالێتیه‌وه له‌ئاستێكی به‌رزی ده‌بێت و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پسپۆڕی ورده، چونكه پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نه‌خۆشخانه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به منداڵان كه كلینكی راوێژكارییه و 30 ته‌ختی منداڵانی تێدایه، هه‌ر منداڵێك پێویستی به چاره‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: شوێنی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له یه‌ك شوێن كۆكراوه‌ته‌وه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان له یه‌ك شوێن كۆكراوه‌ته‌وه كه‌نه‌خۆشخانه‌ی شاره، تاكوو ئێستا له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئه‌م نه‌خۆشخانه له هیچ شارێك نه‌بووه.
له‌پاشان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا تا قۆناغی دوای كۆرۆناو به ئێستاشه‌وه به‌بوونی نه‌خۆشی كۆلێراوه كه‌رتی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی توانیویانه كه‌رته به‌ئاستێكی به‌رز رایبگرن و خۆڕاگربن، كه جێی ده‌ستخۆشییه‌و من سوپاسی ماندووبوونیان ده‌كه‌م.
وتیشی: به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مڕۆ توانیمان دوو نه‌خۆشخانه بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی به باشترین شێوه بكه‌ینه‌وه، چونكه خه‌ڵكی شاری سلێمانی شایه‌نی ئه‌و خۆراگریه‌ن كه هه‌یانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڵێنمان به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دا كه خزمه‌تكاریان بین و چیمان پێ بكرێت له‌خزمه‌تكردنیان درێغی نه‌كه‌ین، هه‌ر واشمان كرد‌و كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ش له‌سلێمانی ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی دیكه بۆ ئه‌م كابینه‌یه.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

