riklam

شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دووبارە نەخۆشخانەكان دەكاتەوە

کوردستان 09:24 AM - 2022-07-03

پاش كۆتایی هاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و داخستنی نەخۆشخانەی ژیان، دووبارە نەخۆشخانەكە لە رانیە بەرووی نەخۆشانی كۆرۆنا كرایەوە.

سەرهەڵدانی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا دووبارە نەخۆشخانەكان بەمەبەستی چارەسەركردنی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكاتەوە، هاوكات لە ئێستادا  قەزای رانیە یەكەم حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانەی ژیان كرا.

 نەخۆشەكە نیشانە توندەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە و داخڵی نەخۆشخانەكە كراوە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكدایە.

جێی ئاماژەیە تاكو ئێستا ڤایرۆسەكە لە نێو مرۆڤایەتیدا ماوە بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكرێتەوە كە پابەندی رێنەمایەكانی تەندروستیبن تاكو پارێزراوبن لە پەتای كۆرۆنا. 

PUKmedia موحەمەد رەسول

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket