فه‌ره‌نسا.. توشبوون به‌كۆرۆنا زیاد ده‌كاته‌وه
جیهان 07:35 PM - 2022-07-02
به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی بێشووماری حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا داوا ده‌كه‌ن پابه‌ندبوون به به‌ستنی ده‌مامك بگه‌ڕێته‌وه‌و ژماره‌یه‌كیش له‌حاڵه‌ته‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام دۆخه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی جارێكی تر كۆتوبه‌نده‌كان به‌شێوه‌ی پێشوو پسه‌پێنرێته‌وه.
به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و فه‌رمانه‌یان له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌و راسپارده‌دا گه‌ڵاڵه‌كردووه‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشوو كۆتوبه‌نده‌كان پسه‌پێننه‌وه كه ره‌نگه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاستی گه‌شتیاری داببه‌زێت به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزی گه‌شتیارییه گه‌شه‌سه‌ندووه‌ی ئێستادا، یاخود هۆكار بێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی حكومه‌ت تازه ببنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئۆلیگا گریگوار وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا پلانیان نییه كۆتوبه‌نده‌كان پسه‌پێننه‌وه كه رێگری ده‌كات یاخود مه‌رج بۆ گردبوونه‌وه‌كان له‌ناوخۆو چالاكییه‌كانی دیكه داده‌نێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌میانی چاوچێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌كۆتوبه‌نده‌كان بێزاربوون و بڕواشمان وایه خه‌ڵك به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌مانگی نیسانی رابردوودا به‌شێكی زۆری كۆتوبه‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ڵگرت و جارێكی تریش گه‌شتیارانی بیانی به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی وشكانی و ده‌ریاوه بۆ كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و چێشتخانه‌كان و باڕه‌كان گه‌ڕانه‌وه.
به‌گوێره‌ی داتا ڕه‌سمییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا رۆژانه 1000 نه‌خۆش كه‌تووشبوون به كۆڤید-19 ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی رێكخراوی (Our World in Data) ژماره‌ی توشبوون به‌په‌تاكه له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا روویان له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه، به‌ڵام رێژه‌كه له‌فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی حاڵه‌ته‌كانیان قورسه‌و پێویستییان به‌چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه له‌ئاستێكی به‌رزدایه.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

