ئایا ریخۆڵه كوێره ئه‌ندامێكی زیاده‌یه له له‌شدا؟
تەندروستی 06:50 PM - 2022-07-02
ڕیخۆڵه كوێره بریتییه له ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئه‌ندامێكی خێزانی كۆئه‌ندامی هه‌رسه، ده‌كه‌وێته كۆتایی ڕیخۆڵه باریكه و سه‌ره‌تای ڕیخۆڵه ئه‌ستووره واته به‌شی خواره‌وه‌ی لای ڕاستی سك، به‌پێی سه‌رچاوه زانستیه‌كان به تێكڕایی درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته ( ٨-١٠ سم ) به‌ڵام ده‌گونجێت كورتر یان درێژتر بێت، زۆرجار به‌رگوێمان كه‌وتووه كه ڕیخۆڵه كوێره ئه‌ندامێكی زیاده‌یه له له‌شدا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو ڕۆڵێكی كارای هه‌یه له سیستمی به‌رگری له‌ش دژی به‌كتریا و ڤایرۆس و میكرۆبه‌كان به‌هۆی هه‌بوونی لیمفه خانه‌كان تێیدا، به‌ڵام هه‌ندێك كات به‌هۆی هه‌ندێك هۆكار ڕیخۆڵه كوێره تووشی هه‌وكردن ده‌بێت كه ئازارێكی زۆر به كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و ناچار ده‌بێت كه نه‌شته‌رگه‌ری ڕیخۆڵه كوێره ئه‌نجام بدات.
هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه كوێره ...
١- گیرانی ڕیخۆڵه كوێره به‌هۆی پیسایی.
٢- هه‌بوونی كرم.
٣- شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه.
٤- تێكچوونی سیستمی به‌رگری له‌ش.
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه كوێره ...
١- ئازاری زۆر به‌جۆرێك له ناوكه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌چێته لای ڕاستی خواره‌وه‌ی سك.
٢- كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن.
٣- هێڵنج و ڕشانه‌وه.
٤- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
٥- قه‌بزی یان سكچوون.
٦- ئاوسانی سك.
٧- دروستبوونی غازات.
له‌كاتی به‌دیكردنی ئه‌م نیشانانه به زووترین كات سه‌ردانی یه‌كێك له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان یاخود پزیشكی پسپۆڕ بكه، چونكه له‌وانه‌یه به‌هۆی دره‌نگ كه‌وتنت ڕیخۆڵه كوێره‌كه‌ت به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه بته‌قێت ئه‌و كات چاره‌سه‌ره‌كه‌ت قورس‌تر ده‌بێت.
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ ژیار حسێن وسو
به‌كالۆریۆس له كۆلێژی په‌رستاری
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

