فیلمی شەوباش پێشمەرگە لە فەڕەنسا نمایش دەكرێت
کوردستان 08:51 PM - 2022-06-29
فیلمی سینەمایی "شەوباش پێشمەرگە" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد "هونەر سەلیم" و بە ڕۆڵ بینینی چەندین ئەكتەری كورد لە سینەماكانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەكرێت.
نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "سڵاو پێشمەرگە" Goodnight, Soldier دوایین بەرهەمی بڵندی سینەماكاری ناوداری كورد "هونەر سەلیم"، لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی "هونەر سەلیم" Huner Saleem و "وڕونیك وۆتریچ"، بە بەڕێوەبەری وێنەگرتنی "رۆبێرت ئەلازرێكی" و بە ڕۆڵ بینینی چەندین ئەكتەری كورد، لەوانە: "دێلین دوگەر" Dilin Doger، "گەلیار نێروەیی" Galyar Nerway، "بارزان شاسوار"، "بەكر مەعرووف"، "شادیانە مورادی"، "ئالەند حازم"، "عومەر تۆڤی"، "لەیلا گۆرمێن"، "ڕێكێش شەهباز".
ڕۆژی چوارشەمە 29ی جوونی 2022 لە سینەماكانی شاری پاریس دەستپێدەكات و لە درێژەدا لە شارە جۆراوجۆرەكانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەكرێت.
نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە كوردییە ڕۆژی دووشەمە 27ی جوونی 2022 بە ئامادەبوونی هەندێك لە ستافی فیلمەكە لە شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو و لە لایەن هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازیی لێكرا.
"شەوباش پێشمەرگە" تا ئێستا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مووڤ" Mooov لە وڵاتی بەلژیكا و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆرینچێم" Gorinchem لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش كراوە.
"هونەر سەلیم" تا ئێستا دەرهێنانی بۆ چەندین بەرهەمی بڵندی سینەمایی ئەنجامداوە، لەوانە: فیلمی سینەمایی "ڤوودكا لێمۆن" Vodka Lemon لە ساڵی 2003، فیلمی سینەمایی "كیلۆمەتر زێڕۆ" Kilomètre Zéro لە ساڵی 2005، فیلمی سینەمایی "دۆڵ" Dol لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی "لە ژێر سەربانەكانی پاریس" Sous les toits de Paris لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی "ئەگەر نەمری، دەتكووژم" Si tu meurs, je te tue لە ساڵی 2011، فیلمی سینەمایی "تاڵ، شیرین، نیشتمانم" My Sweet Pepper Land لە ساڵی 2013، فیلمی سینەمایی "جلی تەنگ" Tight Dress لە ساڵی 2016، فیلمی سینەمایی "لێدی وینسلی" Lady Winsley لە ساڵی 2019 .
هەندێك لە ستافی ئامادەكردنی فیلمی سینەمایی "شەوباش پێشمەرگە" بریتین لە: دەرهێنەر، هونەر سەلیم نووسەرانی هاوبەشی سیناریۆ، هونەر سەلیم و وڕونیك وۆتریچ Véronique Wüthrich، بەڕێوەبەری وێنەگرتن، رۆبێرت ئەلازرێكی Robert Alazraki، مۆنتاژ، سیلڤیا لاندرا Sylvie Landra، مۆسیقا، پاسكال لافا Pascal Lafa، دەنگهەڵگر، ئۆزگۆر ئۆزدێن Özgür Özden، دیزاینی سەحنە، عەمار تەمەر Amar Tamar، دیزاینی جلووبەرگ، سێلدا دۆڕنا Selda Durna، بەرهەمهێنەر، ماڕك بۆردۆر Marc Bordure، رۆبێرت گۆدیگۆیا Robert Guédiguia و هونەر سەلیم، بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی "ئاگات فیلم" Agat Films، بەرهەمی ساڵی 2022.
PUKmedia مەنسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

