تەندروستی كەركوك: ژنێكی بەتەمەن بەكۆلێرا گیانیلەدەستدا
کوردستان 05:37 PM - 2022-06-28
وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەكۆلێرای لەكەركوك راگەیاند، تەندروستی كەركوكیش رایدەگەیەنێت: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێكی بەتەمەن بووە.
ئەمڕۆ 28-6-2022، دكتۆرە رەبا فەلاح حەسەن ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشیكی وەزارەتی تەندروستی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەكۆلێرا لەكەركوك تۆماركراوە.
ئەوەشی خستبوەڕوو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 حاڵەتێكی نوێی توشبوون بەكۆلێرا لەعیراق تۆماركراوەو كۆی گشتی ئەوانەشی لەماوەی ئەمساڵدا توشی كۆلێرا بوون گەیشتوەتە 76 حاڵەت.
هەر لەوبارەیەوە، سامان یابە وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق هەواڵی گیان لەدەستدانی كەسێكی بەكۆلێرا لەكەركوك راگەیاندوە كە پێش زیاتر لە 10 رۆژ لەیەكێك لەنەخۆشانەكانی كەركوك ژنێكی تەمەن 87 ساڵانە گیانی لەدەستداوە كە نەخۆشەكە ژمارەیەك نەخۆشی تری هەبوو.
رونیشیكردەوە: دوای ناردنی پشكنینەكانی ئەو ژنە بۆ بەغدا ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە راگەیەنراوە كە ئەو ژنە بەكۆلێرا گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی تەندروستی كەركوك راشیگەیاند: واتە ئەو حاڵەتی گیان لەدەستدانە تازە نیەو حاڵەتێكی كۆنە، بەڵام ئەمڕۆ دەركەوتوە كە گیان لەدەستدانەكەی بەهۆی كۆلێراوە بووە.
هاوكات ئازاد سابیر لێپرسراوی ژووری ئۆپراسینەكانی تەندروستی كەركوكیش پێیڕاگەیاندین: پشكنینی گوماناوی 23 هاووڵاتیمان بەكۆلێرا ناردوە بۆ بەغدا، بەڵام وەڵامی پشكنینەكانمان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

