چۆن خۆمان له تای خوێنبه‌ربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28
نوێترین ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌تای خوێنبه‌ربوون به‌پێی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی .
تای خوێنبه‌ربوون كه نه‌خۆشی كۆنگۆشی پێ ده‌وترێت و به Crimean- Congo Haemorrhagic Fever ناسراوه بریتییه له‌تێكچوونێك كه به‌زۆری به‌هۆی ڤایرۆسی ( CCHFV ) ڕووده‌دات، نه‌خۆشیه‌كی گوازراوه‌یه‌و به‌هۆی گه‌نه‌وه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وته‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ شله‌كانی ئاژه‌ڵی تووشبوو یان كه‌سی تووشبوو، به‌پێی توێژینه‌وه جیهانییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆنگۆ ده‌بن به ئه‌گه‌ری ( 30% بۆ 40%) ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه.
به‌شێوازێكی گشتی نیشانه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی گه‌نه‌وه بێت له‌ماوه‌ی ( ١-٣ ڕۆژ )دا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تووشبوو بێت له‌ماوه‌ی ( ٣-١٤ ڕۆژ )دا ده‌رده‌كه‌ون، كه ده‌كرێت بریتی بن له :
١- دروستبوونی ئازارێكی زۆری جه‌سته به‌تایبه‌تیش ئێسك و جومگه‌كان.
٢- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
٣- سكچوون و ڕشانه‌وه‌یه‌كی زۆر.
٤- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سورو شین له‌سه‌ر جه‌سته.
٥- خوێنبه‌ربوون له ده‌م و لووت و گوێ.
٦- لاوازی و بێ هێزی.
٧- بوورانه‌وه.
٨- نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
- چۆن خۆمان بپارێزین ؟
١- به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك له‌كاتی نزیكبوونه‌وه له ئاژه‌ڵ.
٢- كوڵاندنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.
٣- شۆردنی ده‌سته‌كان.
٤- سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕینخانه‌كان.
٥- له ئه‌گه‌ری به‌دی كردنی گه‌نه و مێش له ماڵه‌كاندا، گرنگه ده‌رمان به‌كاربهێنرێت بۆ له‌ناوبردنیان.
له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو و كتوپڕ سه‌ردانی نزیكترین ناوه‌ندی ته‌ندروستی بكه.
PUKmedia ئاماده‌كردنی / ژیار حسێن وسو
به‌كالۆریۆس له كۆلێژی په‌رستاری
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

