ترس هەیە لەدوای كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمون پەتای ئێكس بڵاوببێتەوە
کوردستان 06:11 PM - 2022-06-27
شارەزایان لەبەریتانیا هۆشداری لەئەگەری دەركەوتنی پەتایەكی نوێ دەدەن كەنیشانەی پیتی (X)یان بۆ داناوەو داواش دەكەن ئامادەییەكان بۆ رووبەڕبوونەوەی پەتاكە توندبكرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی "تێلیگراف" لەدوای 40 ساڵ و بۆ یەكەمین جار پاشماوەی ڤایرۆسی ئیفلیجی مناڵان لە ئاوی زێرابی چەند ناوچەیەكی پایتەختی بەریتانیا دەدۆزرێتەوەو شارەزایەكی بواری نەخۆشییەكانیش هۆشداریدەدات ئەگەری هەیە شتێك لەئاسۆدا رووبدات.
لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا زنجیرەیەك حاڵەتی توشبوون بەئەنفلۆنزای باڵندە لەنێو مرۆڤدا لەمانگی كانونی دووەمی رابردوو دۆزرانەوە، هەر شوباتی ئەمساڵ پەتای تای لاسا گەڕایەوە كەبە دەستلێدان لەخواردن و كەلوپەلە پیسبووەكان بەپیسایی دەگوزارێتەوەو پەتاكە لەساڵی 2009دا لەبەریتانیا بڵاوببوەوە.
هەر لەمانگی ئازاردا تای خوێنبەربوونی كۆنگۆیی لەبەریتانیا دۆزرایەوە كەژنێك هەڵیگرتبوو لەدوای ئەوەی لەئاسیای ناوەڕاستەوە گەڕابوەوە.
جگەلەم ڤایرۆسانە، مانگی ئایاری رابردوو ئاوڵەی مەیمون دەركەوت كە دەیان كەس بەم ڤایرۆسە لەوڵاتی بەریتانیا توشبوون، پێشتریش ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەرجەم وڵاتانی جیهانی گرتەوە لەنێویشیاندا وڵاتی بەریتانیا كەبەهۆیەوە زیاتر لە 180هەزار كەس گیانیانلەدەستدا.
پۆل هانتەر ئەكادیمیست لەزانكۆی ئێست ئەنگلیا بەرۆژنامەی "تیلیگراف"ی راگەیاند ئەگەری هەیە ئەو كەسانەی لەنێوان ئەم وڵات و وڵاتانی دیكەدا هاتووچۆ دەكەن پاش گەڕانەوەیان جووڵێنەری سەرەكی گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانە بن.
هانتەر راشیگەیاند: ئێمە پێویستمان بەووریایی هەیە بۆ پتەوكردنی ئامادەسازییەكان و پارێزگاریكردن لەو سیستمی چاودێرییەی كە هەمانە، بەپێی ئەو پلانە گەورانەی داماننابوو كۆڤید-19 بەو مەترسییە نەبوو.
باسی لەوەشكرد كاتێك بابەتەكە پەیوەست بێت بە نەخۆشیەوە، ئێمە لەدوورگەیەكدا نین هەڵەشە خۆمان وا دابنێین.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵی پار هۆشداریدابوو ئەگەری دەركەوتنی پەتایەكی نوێ لەهاوشێوەی تاعونی رەش هەیە، ئەو ڤایرۆسەی لەسەدەی چواردەدا بڵابوەوەو بوەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 75 ملیۆن مرۆڤ.
PUKmedia ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

