riklam

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕوسیا بەڕێوەدەچێت

جیهان 10:10 AM - 2022-06-26

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی هەشت وڵاتی جیهان لە شارەکانی مۆسکۆ و سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە لێپرسراوی خاتوو گوڵیزەر گەردەن زەری و بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بە نمایشكردنی 54 فیلمی بڵندی سینەمایی و بەڵگە فیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی  هەشت وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی کارۆ ئاڕت لە ڕۆژانی 29ی جوون تا 12ی جوولای 2022 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر"  لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دایە کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا و بە واژۆی "ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا"  وەزیرەی کەلتووری ئەم وڵاتە گەیشتووە و بە نامەی رەسمی ژمارە 1692 ڕێکەوتی 24ی دیسەمبەری 2020 لە چوارچێوەی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا لە ساڵی 2022 بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە راگەیاندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمە ڕووداوێکی کەلتووری سەرسووڕهێنەرە بۆ هەموو لایەنگرانی فیلم و هەروەها بۆ کوردانی ڕووسیا و هەموو ئەو کەسانەی کە سەبارەت بە چارەنووسی ئەم خەڵکە قارەمانە بێکاردانەوە نین. 
هەروەها فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بەرزتر لە سیاسەت و مەزهەب دەڕوانێت و چاو لە سینەما وەکو هونەرێکی بنەڕەتی و کەرەسەتەیەکی گرینگ بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و زانیاریی پێویست دەبەخشێت.
بەرهەمەکانی ئامادەبوو لەم فێستیڤاڵە بریتیە لە (پێشکەش بە چارەنووس، مێژوو، خەباتی سەخت ) بەرخۆدانی کوردەکان كراوە بە زمانی سەرەکی و بە ژێرنووسی ڕووسی پیشان دەدرێن.
 هۆگران لەگەڵ کەلتوور و زمانی نەتەوەیی خەڵکی باستان و هەروەها مێژوو و دابوونەریتەکانی سەدان ساڵە و خەباتەکانی ئەوان ئاشنا دەبن، هەروەها رێوڕەسمی کردنەوەی ئەم ڕووداوە سینەماییە ڕۆژی چوارشەمە 29ی جوونی2022  لە ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" لە شاری مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
هاوكات فێستیڤاڵی ئەمسال، بە هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ئەفسانەی سینەمای کوردستان "یەڵماز گۆنای"یە دەرهێنەری ناوداری کورد تەرخانکراوە و فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی 2022 تایبەتە بە پیشاندانی فیلمی هەرمانی گۆنای واتە "ڕێگا"  کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی 1982 خەڵاتی گەورە و گرینگی چڵە خورمای زێڕینی ئەم ڕووداوە بەنرخە سینەماییەی بەدەستهێنا.

بەرنامەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ، فیلمەکانی ئەو هەشت وڵاتە لە خۆدەگرێت کە لە لایەن دەرهێنەرەکانیانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا سازکراون.
فێستیڤاڵە فیلمە کوردییەکان ساڵانێکە کە لە پايتەختەکانی ئەورووپا و جیهان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و لە ساڵی 2022 ئەمە دووهەمین ساڵە کە شاری مۆسکۆ دەرگاكانی خۆی دەکاتەوە و دەرفەتێکی بێوێنە بۆ بینینی باشترین
فیلمەکانی دەرهێنەرانی کورد دەرەخسێنێت.
 هەروەها ئەم خولەی فێستیڤاڵە، هەلێکی تایبەتە بۆ بینینی کۆمەڵێک فیلم لە بەرنامەکانی فێستیڤاڵ، هاوکات لەگەڵ شاری مۆسکۆ لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ  و ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێگای پیشاندانی ئەو فیلمانەی کە تایبەتە بە بابەتی (کورد و کوردستان، بە گەشەسەندنی سینەمای نێودەوڵەتی، پاراستنی شووناسی نەتەوەیی و زمانی دایکی کوردەکان)  هەروەها دەرفەتێکە بۆ یارمەتیدان و بە هاوبەشدانانی میراتی مێژوویی و کەلتووری خۆمان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ڕووسیا.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە لایەن وەزارەتی کەلتوور لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم بەڕێوەچوو لە فیدڕاسیۆنی ڕوسیا بۆ ساڵی 2022 جێگایەکی تایبەتی بۆ دیاریکراوە.
PUKmedia مەنسور جیهانی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket