پێویسته چی بكرێت له‌كاتی سووتاندا ؟
تەندروستی 03:58 PM - 2022-06-22
سووتان بریتییه له‌و هۆكاره‌ی كه تێیدا به‌شێك یاخود زیاتری پێست زیانی پێده‌گات، ئه‌م زیانه‌ش ده‌كرێت به‌هۆی ( شله‌مه‌نی گه‌رم، ئاگر، مادده‌ی كیمیایی، كاره‌با، ...هتد ) بێت، به شێوازێكی گشتی سووتان پۆلێن كراوه بۆ چوار پله، ئه‌وانیش :
1- سووتانی پله یه‌ك : بریتییه له زیانگه‌یشتن به چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست و زۆر مه‌ترسیدار نییه.
- نیشانه‌كانی سووتانی پله یه‌ك :
١- سووربوونه‌وه.
٢- ئازاری ده‌بێت له‌كاتی ده‌ستلێداندا، بۆ ماوه‌ی ( ٤٨-٧٢ كاتژمێر ).
2- سووتانی پله دوو : بریتییه له زیانگه‌شتن به چینی سه‌ره‌وه و ناوه‌ڕاستی پێست و له سووتانی پله یه‌ك مه‌ترسیدارتره.
- نیشانه‌كانی سووتانی پله دوو :
١- ڕه‌نگی پێست له شوێنی سووتانه‌كه ده‌بێته ( سوورێكی تۆخ ).
٢- په‌یدابوونی بلۆق له شوێنی سووتانه‌كه.
٣- شوێنی سووتانه‌كه شێوازێكی ته‌ڕ و بریقه‌داری ده‌بێت.
٤- ئازاری ده‌بێت له‌كاتی ده‌ستلێداندا.
3- سووتانی پله سێ : بریتییه له زیانگه‌شتن به هه‌رسێك چینه‌كه‌ی پێست و زۆر مه‌ترسیداره.
- نیشانه‌كانی سووتانی پله سێ :
١- ڕه‌نگی پێست له شوێنی سووتانه‌كه ده‌بێته ( قاوه‌ییه‌كی تۆخ ).
٢- هیچ ئازارێكی نابێت، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌سته‌وه‌ره خانه‌كان.
٤- سووتانی پله چوار : بریتییه له زیانگه‌شتن به ( ماسوولكه، ژێیه‌كان كه ئێسك به ماسوولكه ده‌به‌ستنه‌وه، ئێسك، ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه )، زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته ڕاسته‌خۆ بخرێته ژێر چاودێریه‌كی چڕی ته‌ندروستی.
- چی بكه‌ین له‌كاتی سووتاندا ؟
+ سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه له شوێنی مه‌ترسیه‌كه دوورده‌خه‌ینه‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر سووتانه‌كه‌ی له پله‌ی یه‌ك و دوو بوو ئه‌وا شوێنی سووتانه‌كه ده‌خه‌ینه به‌ر ئاوێكی سارد بۆ ماوه‌ی ( ١٠ خولهك )، پێویسته ( ئه‌ڵقه، سه‌عاتی ده‌ست، بازن، ...هتد ) له شوێنی سووتانه‌كه لێ بكه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پله‌ی سێ و چوار پێویسته به زووترین كات ببرێت بۆ نزیكترین ناوه‌ندی ته‌ندروستی.
نووسینی/ ژیار حسێن وسو ... به‌كالۆریۆس له كۆلێژی په‌رستاری
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

