تەندروستی: شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا بەڕێوەیە
عیراق 06:55 PM - 2022-06-21
وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر پرسی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەپەتای كۆرۆنا لەسەرانسەری عیراق، لێدوانیداو هۆكارەكەشی بۆ پابەندنەبوون بەرێكارە خۆپارێزییەكان گەڕاندەوە.
پێشترو هەر ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ ئامارێكی لەسەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا بڵاوكردەوەو لەڕاگەیەنراوێكیشدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە بڵاویكردەوە كە تاقیگەكانیان لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەسەرانسەری عیراقدا 751 حاڵەتی توشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە، ئاشكراشیكردووە ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە 239 حاڵەت بووە، هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسەكە تۆمارنەكراوە.
لەم بارەیەشەوە، روبا فەللاح حەسەن ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لەوەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ بە PUKmediaی راگەیاند: بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا لەعیراق ئاماژەیە بۆ هاتنی شەپۆلێكی نوێی پەتاكە لەسەرانسەری وڵاتدا.
روبا فەللاح ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گەڕاندەوە بۆ هۆكاری پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەرێنماییە خۆپارێزییەكان لەدژی كۆرۆناو كەمتەرخەمی لەوەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژ بەپەتاكە.
وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ دوێنێ دووشەممە رایگەیاند عیراق چۆتە شەپۆلێكی نوێی پەتای كۆرۆناوەو جەختیش لەسەر پێویستی پەلەكردن لەوەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژ بەڤایرۆسەكە كردۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ لە راگەیاندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتبوو، راشیگەیاندبوو كە لەمیانی بەدواداچوونی تیمەكانی چاودێری پەتازانیی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراقدا، تێبینی ئەوەكراوە كە بەرزبوونەوەی بەرچاو لە ڕێژەی توشبووانی هەڵگری ڤایرۆسەكە لە كۆی گشتی پشكنینەكان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەیە، هەروەها زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی خەواندن لە نەخۆشخانە، ئەوەش بەمانای ئەوەی كە عێراق چۆتە ناو شەپۆلێكی نوێی پەتاكەوە، ئەمەش ئەوەیە كە وەزارەت و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام هۆشدارییان لەبارەوە دەدا لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی نوێی پەتاكە یان سەرهەڵدانی گۆڕاوی نوێ.
باسی لەوەشكرد كە بەداخەوە كە بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەپەتاكە دەرئەنجامی حەتمی كەمتەرخەمییە لە وەرگرتنی ژەمی ڤاكسینی Covid-19 لەلایەن زۆرێك لە توێژەكانەوە، سەرەڕای بەردەستبوونی لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان، توێژینەوەو لێكۆڵینەوە زانستییە بەهێزەكان سەلماندووییانە كە زۆربەی توشبوون و گیانلەدەستدان كە لە وڵاتانی جیهاندا ڕوودەدات، لەو گروپانەن كە ڤاكسینی دژە كۆڤید ١٩یان وەرنەگرتووە، هەروەها لاوازی لەجێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی كە گرنگترینیان بەستنی دەمامك و دووركەوتنەوەی جەستەیی و دەستشۆردنی بەردەوام.
جەختیشیكردەوە كە لەسەر پێویستی پەلەكردن لە وەرگرتنی ڤاكسین، بەتایبەتی بۆ ئەو گروپانەی مەترسی زۆریان لەسەرە، هەروەها پێویستی گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییە تاكەكەسی و كۆمەڵگەییەكان، داوا لە فریشتە قارەمانەكانمان دەكەین لە هەموو گرووپەكان بەردەوام بن لە هەوڵە بەرچاوەكانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتا مەترسیدارەو
داواشی لە هەموو وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان و لایەنە پاڵپشتیكەرەكان كرد بەردەوام بن لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

