ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زیاتر له‌شه‌ش مانگه چاوه‌ڕوانی په‌رله‌مان ده‌كات
کوردستان 08:43 PM - 2022-06-19
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان هۆكاره‌كانی دواكه‌وتن و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كرێت مانگێك له‌پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مان كه‌مبكرێته‌وه تاكو بتوانرێت خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئاشنا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش مانگه پرۆژه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه تاكو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ببێت به‌یاسا.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه كرا، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا هه‌وڵیداوه راپۆرتی كۆتایی خۆی ئاماده‌بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه‌كردووه، تاكو ئاماده بكرێت بۆ ده‌نگدان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكردووه پڕۆژه‌یاساكه دوابكه‌وێت، جیاوازی بۆچوونی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین له‌داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌بچێت و خاڵه جیاوازه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
ئاشنا عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاتووه، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌په‌رله‌مان تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕگه‌و مادده‌كانی هه‌یه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین به گوێره‌ی توانا و سه‌رنج تێبینیه‌كانمان له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه ره‌نگبداته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش له‌ئاسی خواست و داواكاری ئێمه‌نه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن بدرێت و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كاره‌كان ته‌واوبكرێن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو په‌رله‌مان ده‌چێته پشووی هاوینه و كاته‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر مانگێك له پشووه‌كه كه‌مبكرێته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
جێی ئاماژه‌یه،پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده‌و فێركردن له 197 مادده پێكدێت، وه‌ك له‌هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌و یاسایایه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئامانجی ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه ڕێكخستنی بواره جیاوازه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركاری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌های سه‌رده‌میانه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركاری له هه‌رێمی كوردستان، تا وه‌كو ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی تواناكان و خۆشگوزه‌رانیی تاك و كۆمه‌ڵ و به‌هێزكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كلتوری گه‌لی كوردستان.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

