riklam

سلێمانی.. هۆتێل رۆتانا كرایەوە

کوردستان 02:52 PM - 2022-06-06

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٦/٦ لە شاری  سلێمانی هۆتێل رۆتانا كرایەوە. 

 

رۆتانا سلێمانی هۆتێلێكی پێنج ئەستێرەیە و دەكەوێتە شاڕێی سالم . 

 

هۆتێلەكە لە ١٢ نهۆم و ٢٤٠ ژوور و سویت ، هۆڵی كۆبونەوە و بۆنەی كۆمەڵایەتی ، ژووری مەساج و جیم و مەلەوانگە، پێنچ باڕ و رێستورانتی خواردنە جیهانییە جیاوازەكان و   پاركی داخراو  پێكهاتووە و لەلایەن براندی رۆتانا-ی تایبەت بە بەڕێوەبەربردنی هۆتێلەوە بەڕێوەدەبرێت و هەلی كاری بۆ ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی سلێمانی رەخساندووە. 

 

دوای كردنەوەی  هۆتێلەكەش ،وەك یەكەم دەستەی میوان ، ئیدارەی هۆتێل رۆتانا سلێمانی میوانداریی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی شاری سلێمانییان كرد بۆ خوانی نیوەڕۆ.

 

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket