ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئێران په‌یامێكی تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
ئەدەب و هونەر 03:50 PM - 2022-06-02
"به‌هرام ڕادان" ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای ئێران، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "پشیله ڕه‌ش"، به بیانووی نمایشی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له سینه‌مای شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك، په‌یامێكی تایبه‌تی ڤیدیۆیی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نارد.
ده‌قی په‌یامی ڤیدیۆیی "به‌هرام ڕادان" ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی"پشیله ڕه‌ش" The Black Cat له خواره‌وه‌دا هاتووه:
سڵاو له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
فیلمی "پشیله ڕه‌ش" به ژێرنووسی كوردی له‌م هه‌فته‌یه‌وه له سینه‌ماكانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك نمایش ده‌كرێت، ئێمه‌ش له هه‌وڵداین تاكوو به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ستاف و ئه‌كته‌رانی فیلمه‌كه، سه‌ردانی كوردستان بكه‌ین و ببینه میوانی ئێوه، هیوادارم كه ئه‌م كاره ڕووبدات و له نزیكه‌وه ئێوه ببینین. هیوادارم كه فیلمه‌كه ببینن و چێژیی لێوه‌ربگرن و پێتان خۆش
بێت.
به هیوای دیدارتان، هه‌ر بژی كوردستان.
پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "پشیله ڕه‌ش" به‌رهه‌می ساڵی 2020 به به‌رپرساریی"محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان" له ڕۆژی 30ی مای واته گوڵانی 2022 له سینه‌ما "سالم"له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردووه و له درێژه‌دا له سینه‌مای "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ له شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها له سینه‌مای "دهۆك مۆڵ" له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
له فیلمی "پشیله ڕه‌ش" له ده‌رهێنانی "كه‌ریم ئه‌مینی"، له به‌رهه‌مهێنانی"به‌هرام ڕادان" ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران، كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سینه‌مای ئێران، له‌وانه: "به‌هرام ڕادان"، "ته‌ڕلان په‌روانه"،"حوسێن پووركه‌ریمی"، "كیا ڕوكنی"، "به‌هاره كیان ئه‌فشار"، "عه‌لیڕه‌زا ئوستادی"، "په‌یام ئه‌حمه‌دی نیا"، "ئازاده سه‌دیری"، "بێهرووز قادری"،"ستایش ڕه‌جایی نیا"، "ئاره‌زوو نه‌بووه‌ت"، "سومه‌یه بورجی" و هه‌روه‌ها "ڕه‌زا یه‌زدانی"، "ئیحسان كه‌ڕه‌می"، "عه‌لی ئۆوجی"، "نیگار شیرازی" و گرووپی موزیكی "سوێن" تیایدا ڕۆڵیان بینیوه.
فیلمی سینه‌مایی "پشیله ڕه‌ش" ناوه‌رۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و ڕوانینێكی هه‌یه به مه‌سه‌له‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌نجان، ئاماده‌بوونی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژیی ئه‌نته‌ڕنێت له ناو كۆمه‌ڵگای ڕه‌سه‌ن و هه‌روه‌ها جیاوازیی جیله‌كان له ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆكه‌ی ئێران‌دا.
ئه‌م فیلمه تا ئێستا له چه‌ندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهاندا به‌شداریی كردووه، له‌وانه: "وه‌رشه‌و" له وڵاتی پۆڵه‌ندا،"سووفیا" له وڵاتی "بوڵگاریا"، فێستیڤاڵی هونه‌ریی پێشكه‌وتووی "چۆنگ كینگ"
Chongqing Pioneer له وڵاتی چین، "داكا" له وڵاتی "به‌نگڵادش" و هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵه‌كانی "پڕێنس ئێدواڕد" و "ڤه‌نكۆڤێر" له وڵاتی كه‌نه‌دا.
مه‌نسوور جیهانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

