یاساناسێك: ماده‌ی 398 ی عیراقی دژی ژنانه
عیراق 07:38 PM - 2022-05-31
ماده‌ی 398 له‌یاسای عیراق مشتومڕێكی زۆری له‌نێو چالاكوانانی ژنان و پێشه‌نگی سهكۆو و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكردووه كه رێگه‌ده‌دات ده‌ستدرێژیكار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كه‌دا بكات، روونیشیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و ماده یاساییه دژ به پره‌نسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤن و پسپۆڕێكی یاساییش ئه‌م ماده‌یه بهستهمكارو زۆردار ناوزه‌ند ده‌كات و وه‌ك كێشه‌یه‌كی خێڵكه‌ی لێیده‌ڕوانێت.
د.عه‌لی ته‌میمی پسپۆڕ له‌بواری یاسا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ماده‌ی 398 دادگاییكردن و جووڵاندنی سكاڵا‌و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، دادگایكردن، پێداچوونه‌وه راگرتووه ئه‌و كاته‌ی تۆمه‌تبار قوربانییه‌كه ده‌خوازێت و هاوسه‌رگیری راستی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، روونیشیكرده‌وه كه ماده‌كه رێكاره یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر تاوانبار په‌كده‌خات، باسی له‌وه‌ش كرد كه جارێكی تر رێكار‌و سكاڵاكان له‌به‌رامبه‌ری دهجووڵێنرێتهوه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌هۆكارێكی نایاسایی له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه كۆتایی پێبهێنرێت.
ته‌میمی ئه‌و ماده‌یه‌ی سه‌ره‌وه به نامۆ وه‌سف ده‌كات چونكه ماده‌كانی پێشخۆی 397ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه باس لهدهستدرێژیكردن و هه‌تككردنی ناموس ده‌كات و سزاكانیشی تاوه‌كو له‌سێداره‌دان ده‌ڕوات، روونیشیكرده‌وه كه هاوشێوه‌ی ئه‌م ماده‌یه له‌وڵاتانی وه‌ك تونس و میسر‌و لوبنان و مه‌غریب و چه‌ندین وڵاتی تر ههڵوهشێنراوهتهوهو بێزاری خۆشی له‌بوونی ئه‌م جۆره ماده‌یه راگه‌یاند كه سته‌مكردنه له‌ژنان و هاوشێوه‌ی چه‌ندین ماده‌ی یاسایی تره كه به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنن كه یاسای عیراقی جۆرێك له‌نه‌عره‌ته‌ی پیاوسالاری و هۆزگه‌رایی و خێڵه‌كی تێدایه ئه‌وه‌تا له ماده‌ی 41 دا رێگه‌یداوه له‌ژن بدرێت، ماده‌ی 409 باس له شتنه‌وه‌ی ناموس ده‌كات ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك ماده‌ن له‌یاسای سزادانی عیراقی كه‌هاوشێوه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ن.
ته‌میمی راشیگه‌یاند كه هه‌ندێك باس له‌بڕیاری 91 ی ساڵی 1987 ده‌كه‌ن كه هه‌مواری ماده‌ی 398ی كردۆته‌وه، روونیشیده‌كاته‌وه كه بڕیاره‌كه سزای هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه به‌ڵام بیانووییهكی سووكی بۆ هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش جۆرێك سته‌می له‌به‌رامبه‌ر ژناندا تێدایه‌و بڕیاره‌كه ماده سووكه‌كانی له‌یاسای سزادانی عیراقی هه‌ڵبژاردووه كه بریتین له‌ماده‌كانی 131و 132 ئه‌گه‌ر سزاكه له‌سێداره‌دان بووبێت ئه‌وا دادگای تاوانه‌كان سزاكه‌ی بۆ ساڵێك زیندانی كه‌مكردۆته‌وه، هه‌ر دادگا خۆی چووه ماده‌ی 144ی له‌یاسای سزادانی عیراقی هێناوه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه پێڕاگرتووهو تاوانباری ئازاد كردووه.
ته‌میمی راشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نه‌كردووه به‌ڵكو مافی ره‌تكردنه‌وه‌و رازیبوونی له‌ژنه‌كه سه‌ندۆته‌وه له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو‌و ژیره‌و یاساكه له لایه‌نه‌كه‌ی تر ناڕوانێت، ئاشكراشیكرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاساكه به‌پێشێلكاری له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و تاوان له‌دژی مرۆڤایه‌تی ناوزه‌ند ده‌كات، هه‌روه‌ها به سه‌رپێچیكردن له‌ده‌ستووری عیراق له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات كه قوربانیه گه‌وره‌كه هه‌ر ژنه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تی ژنهێنانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی عیراقی‌دا هه‌بووه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری یاسا عه‌لی ته‌میمی وته‌كانی به‌وه كۆتایی پێده‌هێنێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ماده‌كه ده‌خاته چوارچێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌وه كه دژی مرۆڤایه‌تین به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 5 له رێككه‌وتننامه‌ی بنبڕكردنی سه‌رجه‌م شێوه‌كانی توندوتیژی و رێككه‌وتننامه‌ی (سیداو) به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی توندوتیژی دژ به‌ژنان داده‌نێت كه‌ئه‌م تاوانه ره‌هه‌ندی ئاكاری تێدایه‌و ره‌چاوی دۆخی ژنانی نه‌كردووه‌و قه‌واره‌كه‌ی لێسهندۆتهوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌ڕق وكینهوه ده‌كرێت و ئیراده‌ی تاوان له‌سه‌ر كرا‌و له‌ناوده‌بات و پێشێكارییهكی زه‌قه له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماده‌كانی 7و8و9 كه پێویست ده‌كات یان ماده‌كه لاببرێت یاخود هه‌موار بكرێته‌وه یان تانه‌ی له‌دادگای فیدڕاڵی لێبدرێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01