پاشای گه‌وره زیندوو ده‌بێته‌وه
کتێب 12:32 PM - 2022-05-23
رامانێك بۆ رۆمانی (پاشای گه‌وره)
ڕۆمانی پاشای گه‌وره باس له قۆناغێكی زێڕینی مێژوویی جوگرافیاكی گرنگ و به‌رفراوانی كوردستان و مێژووی گه‌لی كورد ده‌كات و نه‌خشه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆرانی پیشانی خوێنه‌ران داوه‌ته‌وه .
رووداوه مێژووییه گرنگ و چیرۆكه زارگۆته سهرنجراكێشهكان ده‌گێڕێته‌وه. نوسه‌ر لێهاتوانه و به‌زمانێكی پاراو واقیعی میرنشینی سۆرانی به شێوازی جۆراجۆر خستۆته سه‌ر لاپه‌ڕه‌كان.
پاشای گه‌وره له‌سه‌رده‌مێكی پر ِكێشمهكێش و روداوی چاره‌نوساز بووه. ئه‌و رۆلێكی یه‌كجار گرنگی له به‌هێزكردنه‌وه‌ی روحی نه‌ته‌وایه‌تی و جۆشدانه‌وه‌ی له‌ناو دڵ و ده‌روونی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌بووه. له‌م رۆمانه‌دا وێنای پاشای گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی تۆمار كراوه.
پاشای گه‌وره دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو فه‌رمانڕه‌وا چه‌ندین كاری گرنگ و به‌رچاوی كردووه، له‌وانه دانانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ سه‌رپه‌رشتی كاروباری ئیداری میرنشینه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌حمه‌د به‌گی)ی برای. ئه‌نجومه‌نی زانایان بۆ دانانی یاسا مه‌ده‌نی و ئاینییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و ئه‌نجومه‌نێكیش بۆ دروستكردنی قه‌ڵا و شوره‌و سه‌نگه‌ر و پرد، به‌كورتی له‌م رۆمانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پاشا حكومه‌تێكی رێكوپێكی هه‌بووه.
یه‌كێكی تر له ئیشه گرنگه‌كانی كه له‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ چووه‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م پاشایه چه‌ند به‌ته‌نگ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی میرنشینهكهیهوه بووه: وه‌ك لێدانی (سكه) واته پاره‌ی تایبه‌ت به میرنشینه‌كه‌ی كه له‌یه‌كێك له رووه‌كانی دراوه‌كه مۆری پاشای له‌سه‌ر بوه و له‌دیوه‌كه‌ی تری نوسراوه (له‌ره‌واندز لێ دراوه) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی رونه‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه میرنشینه‌كه‌ی پاشای گه‌وره‌ی رواندز سه‌ربه‌خۆ بووه. پاشا به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و گرنگییه‌كی زۆری به لایه‌نی سه‌ربازیش داوه، ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی سوپایه‌كی به‌هێز دابمه‌زرێنێت كه له‌هه‌زاران پیاده‌و سوارو تۆپخانه پێكهاتبوو. كارگهیهكیشی بۆ دروستكردنی تۆپ و تفه‌نگ و باروت دامه‌زراندووه.
هه‌روه‌ها سنوورێكی بۆ دزی و ڕاو و ڕووت و تاڵانبردن داناوه و سزای بۆ تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه، واته له‌سه‌رتاسه‌ری سۆران ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رقه‌راربوون. له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی له نێوان خۆی و (ئیبراهیم پاشای كوڕی محه‌مه‌د عه‌لی) پاشای میسر دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دژی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوه‌ستنه‌وه و به‌ر به داگیركاری بگرن.
پاشای سۆران به‌هێزی سوپاكه‌ی توانیویه‌تی سه‌ركردایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆخواز له ساڵی (١٨٢٦ز)دا بكات و بڕیار له‌سه‌ر ڕزگاربوونی كوردستان بدات، ئه‌ویش دوای یه‌كخستنی میرنشینه‌كانی دراوسێی خۆی و كۆكردنه‌وه‌یان له ژێر سه‌ركرادیه‌تی خۆی.
یه‌كێكی تر له‌و ماكه ناوچه‌ییانه‌ی كه تاموبۆنێكی ناوچه‌یی و ئیقلیمی به رۆمانی (پاشای گه‌وره) به‌خشیووه، تیشك خستنه‌سه‌ر دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه گه‌شه و به‌رزبونه‌وه‌ی دابونهریتهكان كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یش هه‌یه. وه‌سفی داب‌و نه‌ریتی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ به‌ر ده‌نگێكی نائاشنا بابه‌تێكی جوان و نوێیه و ره‌نگێكی واقیعی به به‌رهه‌مه‌كه به‌خشیووه. بۆ نمونه ده‌كرێت ئاماژه به‌و نه‌ریتانه بكه‌ین كه ژیانی تاكی ناوچه‌كه‌دا بره‌وه‌یان هه‌بوه، وه‌ك به‌شێكیش له‌میراتی كولتوری ره‌نگی داوه‌ته‌وه. وه‌كو داب‌و نه‌ریتی په‌یوه‌ست به شایی و زه‌ماوه‌ند، یان ئه‌و داب‌و نه‌ریتانه‌ی زۆربه‌یان ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ڕێزگرتن له‌مرۆڤ و روحی پێكه‌وه ژیان و هاوكاری و میوانگری و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌یه و له‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵك ناسانه‌دا جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانن.
له‌رۆمانی پاشای گه‌وره‌دا، جگه له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپهرهكی تر له مێژووی میرنشینه‌كه، چه‌ندین چیرۆك و به‌سه‌رهاتی سه‌رنجراكێش دێنه به‌ر دیدی خوێنه‌ر، كه چێژێكی یه‌كجار زۆر ده‌به‌خشن، چونكه ئه‌و چیرۆكانه گوزارشت له هه‌ڵوێست و دانایی و مه‌ردایه‌تی كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی، مرۆڤدۆستی ده‌بینرێت له‌و چیرۆكانه‌دا. هه‌ر له‌چیرۆكی گوڵخاتر و نه‌سرینه دۆم و دانایی مام مۆتك و ژیریی سه‌یدا و لێهاتویی مه‌لا عهزیزو ... هتد.
وێرای نیشاندانی دهستڕهنگینی و كارامه‌یی پیشه‌وه‌رانی ناوچه‌كه، ئاسنگه‌رو جوتیارو كاسبكار و بازرگانان.. ئه‌مانه هه‌موویان لایه‌نێكی پرشنگداری ئه‌و مێژووه پڕ به‌هایه‌ن و مرۆڤ به ئاشنابوون به‌و چیرۆك و به‌سه‌رهاتانه شانازی به كوردبوون و داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵی كوردهواری و ناوچه‌كه‌ش ده‌كات.
پێگه و رۆڵی ژنان له‌ناو میرنشینه‌كه
ژنانی میرنشینی سۆران خاوه‌ن پێگه و كه‌سایه‌تی به‌رز بوون. هه‌ر لهشازهمانی خاتونی گه‌وره، كه توانیویه‌تی ژیرانه به‌رگری له ته‌ختی پاشایه‌تی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی بكات و ریش سپیانی میرنشینه‌كه قایل بكات به دانانی میر محه‌مه‌د به پاشا، تا ده‌گاته گوڵستانی ده‌ڤ ژه‌ن و شه‌مامی جه‌نگاوه‌ر.
شه‌مام ئه‌و ژنه قاره‌مانه‌ی له‌شه‌ری زێی گه‌وره به سواری ئه‌سپه‌وه مانۆری كردوه‌و سه‌ری له دوژمن شێواندوه. چیرۆكی شه‌مام و مهردایهتیهكهی، چیرۆكێكی پڕ له‌شانازی ژنانی میرنشینه‌كه نیشان ده‌دات، ته‌نانه‌ت پاشای گه‌وره به خانزادی دووه‌م ناوی بردووه.
شه‌مام كاتێك ده‌چێته به‌رده‌م پاشا و داوای لێده‌كات ببێته جه‌نگاوه‌ر، پاشا سه‌ری سووڕده‌مێنێت و لێی ده‌پرسێت تۆ دڵنیایت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: بۆ ئێمه چیمان كه‌متره له میهراكۆ و و مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان؟ راهێنان و مه‌شق ده‌كه‌ین و ده‌بینه جه‌نگاوه‌ر و به‌رگری له‌خاك و وڵاتی خۆمان ده‌كه‌ین. له‌شه‌ڕیشدا رۆڵێكی هێنده مه‌زنی گێڕاوه كه ده‌بنه وێردی سه‌ر زمانی شاعیر و هونه‌رمه‌ندان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پاشا قۆنگرانهی پاراستنی پایته‌ختیان پێده‌سپێرێت و تا ئه‌مڕۆش به ناوی (شه‌مامێ) یه. جگه له‌وه‌ش ژنێكی ژیر‌و دانا بووه و زۆرجار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پرس و ڕای پێكراوه.
هۆكاره‌كانی ڕووخانی میرنشینی سۆران
ــ هۆكاره ناوخۆییه‌كان: بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای (تاعون) له‌ناو میرنشینه‌كه، كه بۆته هۆكاری هه‌ژاری و سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵكه‌كه.
ــ ناكۆكی نێوان میرنشینی سۆران و میرنشینه كوردییه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت میرنشینی بابان.
ــ هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان:
ــ پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ له‌ناوبردنی میرنشینه‌كه
ــ ئینگلیزه‌كان چیتر نه‌یانویست عوسمانییه‌كان لاواز ببن. بۆیه هاوكاری و یارمه‌تیان پێشكه‌شكردن تا به‌هێز ببنه‌وه و په‌لاماری میرنشینه‌كه بده‌ن.
ــ رێكه‌وتنی كۆتا له ساڵی (1833) له‌نێوان ئاستانه‌و ئیبراهیم پاشا به‌نێوه‌ندگیری ئینگلیز.
پاشای گه‌وره رۆمانێكی مێژووییه و له‌نووسینی ئارێز عه‌بدوڵڵای نوسه‌ره‌و له (360) لاپه‌ڕه پێكدێت و باس له‌روداوه‌كانی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشای گه‌وره ده‌كات. كه له‌به‌هاری 1813 ده‌ست پێده‌كات و له‌رۆژه‌كانی 1836 كۆتایی دێت. هه‌ركه‌سێك ئه‌و رۆمانه مێژووییه بخوێنێته‌وه زۆر به‌ئاسانی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رده‌می پاشای گه‌وره‌و به‌زۆر نهێنی و بابه‌تی شاراوه‌ی ناو حوكمڕانی سۆران ئاشنا ده‌بێت.
شاناز هیرانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19 -
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18



.png)



دابەزێنە

