یادێك بۆ هاوڕێم موزەفەر نەواب شاعیری عیراق و عەرەب
بیروڕا 10:18 PM - 2022-05-21
مستەفا چاوڕەش
هەقی وایە هەموو ئەو تێكۆشەرانەی كە ژیانی خۆیان تەرخانكردووە بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان هەمیشە لە یادمان بن و رێزیان لێبگرین.
من وەك هاوڕێیەكی شاعیری گەورە موزەفەر نەواب، كە لە ساڵەكانی حەفتاوە پێكەوە بووین لە حزبی شیوعی قیادەی مەركەزی، دەمەوێت بەم چەند دێڕە باسی ئەو هاوڕێ تێكۆشەرە بكەم.
دیارە پێش ناسینی من، بە تەمەنیش لە من گەورەتر بووە كە كەسێكی دیاری عیراق بووە بە حوكمی شیعرەكانی، كە هەموویان دیفاع بوون لە هەژاران و كرێكاران و جووتیاران، چەند جار زیندانی كراوە و هاوڕێكانی شایەتی بۆ دەدەن لە زیندان.
من باسی ساڵی 1970 بۆ 1971 دەكەم، ئەو كاتەی بۆ یەكەمجار لەگەڵ ئیبراهیم عەللاوی سكرتێری حزبی شیوعی قیادەی مەركەزی، خوا لێی خۆش بێت، پێكەوە ماوەی 10 رۆژ رێگا لە ناوچەی گەڵاڵەوە گەیشتینە دیمەشق لە سوریا 1970، لەوێش چەند هاوڕێیەكی حزبی لێ بوو. یەكێك لەو هاوڕێیانە شاعیر موزەفەر نەواب بوو، ئیتر تاكو من لەوێ بووم، زۆر كات، دەتوانم بڵێم هەفتەی دووجار یەكترمان دەبینی، چونكە من لەگەڵ ئەبو لەیلا ئیبراهیم عەللاوی پێكەوە لە شوقەیەك دەژیاین، هاوڕێیان دەهاتن بۆ لامان و لەوێ یەكترمان دەبینی، وەك عادل عەبدولجەلیل، نزار عەبدولجەلیل، خەلیل ئیبراهیم، تارق دلێمی كە خوێندكاربوون، شەوان ئەگەر فرسەتێك هەبوایە بە دانیشتن و گۆرانی بەڕێمان دەكرد، جگە لە كاری حزبی.
دەمەوێ بێمەوە سەر هاوڕێی كۆچكردووم موزەفەر نەواب، جگە لەوەی شاعیرێكی گەورەی هەژاران بوو، دەنگیشی زۆر خۆش بوو، بە دەنگی خۆی گۆرانی (ریل و حەمەدی) بۆ دەوتین، زۆر شتی تریش، كەسێكی قسەخۆش و سوعبەتچی بوو، جارجارەش كەمێك مەست دەبوو، باسی ژیانی زیندانی نوگرە سەلمانی بۆ دەكردین.
هەر لەو ماوەیەدا، ئەبو لەیلای سكرتێری حزب، بە ئیشی حزب من و موزەفەر نەواب-ی نارد بۆ عەممان بۆ لای نایف حەواتمە ئەمینداری جووڵانەوەی شەعبی دیموكراتی فەلەستین، هەروەها بۆ لای جۆرج حەبەش ئەمینداری بەرەی گەلی فەلەستین، بۆ رێكخستنی هەندێك ئیشوكار، هەروەها داوای هاوكاری لێیان بۆ خەبات لە دژی رژێمی سەدام حسێن. دوو رۆژ پێكەوە بووین، هاوڕێیەكی بە ئەمەك بوو، رۆژێك لە رۆژان پشتی نەكردە هەژاران، وڵاتی بەجێهێشت و هەر لە دوور وڵاتی سەرینایەوە.
جارێك هات بۆ كوردستان بۆ بارەگاكەمان لەناو كیلەكان لە ناوچەی گەڵاڵە ماوەیەك مایەوە، ئەو كاتەش كاك فاروق مەلا مستەفا لەوێ بوو، لە جارەكانی دیمەشقیش هەر پێكەوە بوون، هاوڕێیەكی دڵسۆزی بوو.
هەزاران سڵاو لە گیانی ئەم شاعیرە گەورەیە و ئەم پیاوە تێكۆشەرەی هەژاران.
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

