وەزیری تەندروستی: قەیرانی دەرمان بەهۆی نەدانی پارەی كۆمپانیاكانەوەیە
کوردستان 12:47 PM - 2022-05-19
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی داراییەوە كێشەی نەبوونی دەرمان سەریهەڵداوەو پارەی پێویست بۆ كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان لەبانكەكاندا نەبوەو لەئێستاشدا بودجەی دابینكردنی دەرمان لە 6 ملیارەوە بۆ 7 ملیار زیادكراوەو هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانەكە دەدەین، ئاماژە بەوەشدەكات چەندین نەخۆشخانەی نوێكراونەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبونی ستافی تەندروستییەوە ناتوانرێت بكرێنەوە، دەشڵێت: تائێستا لەهەرێم دوو حاڵەتی توشبوون بەپەتای خوێنبەربوون لەهەرێم تۆماركراوە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم بەئامادەبوونی د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكۆگای دەرمان و پێداویستی پزیشكی سلێمانی لەبارەی كەمبونەوەی دەرمان رایگەیاند: دەرمان گرنگترین بەشی خزمەتگوزاری تەندروستیە لەنەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستییەكان بۆ چارەسەركردنی نەخۆش، بەتایبەت ئەو دەرمانانەی لەبەشی فریاكەوتن و هۆڵەكانی نەشتەرگەی و شوێنە هەستیارەكان دەبێت لەكاتی خۆیدا دابینبكرێت، بەڵام رێگەنادەین دەرگای نەخۆشخانەكان دابخرێت.
راشیگەیاند: دەبێت بەغدا دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ تەواوی ناوچەكانی عیراق بەهەرێمەوە دابین بكات، بەڵام وەك پێویست دەرمان لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دابین ناكرێت، چونكە هەندێك دەرمان كە پێویستە لەپارێزگاكانی هەرێم نانێردرێن.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆشاییەكی تەندروستی هەیە بۆ دابینكردنی دەرمان لەهەرێم كە پێویستی بەبودجەیەكەو مانگانە لەلایەن حكومەتەوە 6 ملیار دینار تەرخان دەكرێت بەڵام بۆ خێراكردنی دابینكردنی دەرمان بودجەكە دەكرێتە 7 ملیار، هەروەها سەنتەرەكانی دڵ و نەخۆشخانی شێرپەنجە بودجەیەكی جیاواز هەیە، بۆیە ناكرێت رۆتینات لەدابینكردنی دەرمان هەبێت.
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەچەندین مانگی رابردوودا بەهۆی نەبوونی پارە لەبانكەكان نەتوانراوە پارەی كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان بدرێت و قەیرانی كەمی دابینكردنی دەرمان دروستبووە، ئەوەی هەیە هەوڵ دەدرێت پارەی نەختینە لەبانكەكان زیاتر بكرێت.
لەبارەی كەمی رێژەی كارمەندانی تەندروستیش لەناوەندە تەندروستیەكان رایگەیاند: لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی خانەنشین بوون و مۆڵەتكردنەوە ژمارەیەكی زۆر كارمەندی تەندروستی لەناوەندە تەندروستیەكان جێگایان چۆڵ بووەو پێویستە شوێنەكانیان پڕبكرێنەوە، جگە لەوەی چەندین نەخۆشخانەی نوێ هەیە بكرێنەوە، بەڵام لەبەر نەبوونی پزیشك و ستافی تەندروستی نەكراونەتەوە، بۆیە دەبێت بەشێوەی گرێبەستیش بێت ستافی تەندروستی بۆ دابین بكرێت.
لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونیش لەهەرێم رایگەیاند: ترسناكی ئەوكاتەیە نەخۆشیەكە هەبێت، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ هەماهەنگیمان كردوە بۆ چاودێریكردنی كوشتارگەكان، بەڵام تائێستا تەنها دوو حاڵەت هەڵگری پەتای خوێنبەربوونن كە یەكێكیان دوای چارەسەر چوەتەوە ماڵەوە، ئەوانەشی توشبوون بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵەوە بووە لەشوێنی ناڕەسمی.
هەر لەكۆنگرەكەدا د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند> بۆ كێشەی چارەسەر دەرمان وەك ئەوەی پێشنیارمان كردبوو بۆ لیژنەكە كە بودجەی كڕینی دەرمان لەپارەی مووچەو بودجەی سلێمانی جیابكرێتەوە، بۆیە ئەوە كراوەو چارەسەرێكی باشی كێشەی دەرمان دەكات.
وتیشی: لەچەند رۆژی داهاتوودا چەند نەخۆشخانەیەكی نوێ لەسلێمانی دەكرێتەوە كە رۆڵی گەورەیان دەبێت لەخزمەتكردنی سلێمانی.
لەبارەی زیادبوونی سەگی بەرەڵاش رایگەیاند: چارەسەرە ئەوەی شەڵتەرەكان زیادبكرێن و ببرێنەوە ئەو شوێنانەو دوربخرێنەوە، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی هاووڵاتیان.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

