riklam

مەڕاسیمی پێشكەشكردنی خەڵاتی زێڕنی بلە بەڕێوەدەچێت

ی ن ک 07:17 PM - 2022-05-11

سبەینێ پێنج شەممە، 12-5-2022، سەعات 4ی پاش نیوەڕۆ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی مەڕاسیمی پێشكەشكردنی خەڵاتی زێڕنی بلە بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم ئەحمەد، نووسەر، روناكبیر و سیاسەتمەدار لە ساڵی 1914 لە سلێمانی لەدایك بووە و لە ساڵی 1937 كۆلێژی یاسای لە بەغدا تەواو كردووە، خاوەنی چەندین چاپكراو و بڵاوكراوە و چالاكی سیاسییە.

ئیبراهیم ئەحمەد لە ساڵی 2000 لە لەندەن كۆچی دواییكرد و لەدوای كۆچیشی لە ساڵی 2001ـدا رێكخراوی ئیبراهیم ئەحمەد دامەزرا، كە ساڵانە خەڵاتی بلە دابەشدەكات.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket