سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان: ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی هاوكارمان بوو
کوردستان 08:08 PM - 2022-05-08
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تی ئه‌و پزیشكه‌ی كهدهوترا ده‌ستدرێژی كردوه‌ته سه‌ر ژنان راگه‌یه‌نرا
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، دوابه‌دوای به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكردبوو، به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌نه‌بوو ناوی ئه‌و پزیشكه ئاشكرا بكات كه وه‌ك خۆی وتبووی ده‌ستدرێژی كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند كچێك، بۆیه به‌مافی خۆمانی ده‌زانین سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه تۆمار بكه‌ین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بهدواداچوونهكهیه:
ئه‌نجامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی سه‌ندیكا له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی په‌رله‌مه‌نتار ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، پاش ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پزیشكێك تاوانبار ده‌كات به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر نه‌خۆشێك ، ئه‌نجومه‌نی باڵا لیژنه‌یه‌كی بۆ به دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێكهێنا بۆ خستنه رووی راسته‌یه‌كان .
دوابه‌دوای دانیشتنی لیژنه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌ك ده‌ره‌ئه‌نجام و روونكردنه‌وه بۆ رای گشتیی وپزیشكان ده‌خه‌ینه روو:
١. به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سوور بوو له‌سه‌ر نه‌دركاندنی ناو‌و ناونیشانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆمه‌تی خراوه‌ته پاڵ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕێزیان ده‌ڵێت "له‌به‌ر دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی"، له هه‌مان كاتدا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه داوای لێبوردن بكات له‌هه‌ر پزیشكێك كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژ كرابێت له ئه‌نجامی ئه‌م لێدوانه‌ی.
٢. پزیشكان توێژێكی زۆر گرنگی كۆمه‌ڵگان و سامانێكی نه‌ته‌وه‌یین ، پێویسته به‌ڕێزیان و هه‌موو لایه‌ك خۆیان به دوور بگرن له لێدوانی ناشرین و ته‌شهیر كردن به‌م پیشه‌یه.
٣. ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێز هه‌ڵه‌دنیش ده‌چێته خانه‌ی زیان گه‌یاندن به كاری پزیشكیی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر پزیشكان. بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه وه‌كو سه‌ندیكا سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌م به‌ڕێزه به فه‌رمی داوای لێبووردن له پزیشكان بكات به پێچه‌وانه‌وه كه‌یسه‌كه ده‌به‌ینه دادگا و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵه ئه‌م پێشێلكاری وتهشهیره ده‌كه‌ین.
٤. سه‌ندیكای پزیشكان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێری كردن وپاراستنی بنه‌ما و به‌ها به‌رزه‌كانی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له هه‌رێم و داكۆكیكاری مافه‌كانی نه‌خۆش و پزیشكان به‌یه‌كه‌وه، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت متمانه‌ی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست به پزیشكان و پیشه‌ی پزیشكیی له كوردستان لاواز بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

