ئایا تای خوێن به‌ربوون له‌مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه؟
جیهان 04:08 PM - 2022-05-07
تای خوێن به‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، له‌رێگای ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ مرۆڤ به‌هۆی به‌ركه‌وتنه‌وه، دواتر له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر له رێگه‌ی شله‌و خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه له ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و 40%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ده‌بن رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسیی "تای خوێن به‌ربوون بۆ مرۆڤ:
1- ئه‌گه‌ر میشۆلهیهك یاخود گه‌نه‌یه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه به مرۆڤه‌وه بدات، ئه‌وا مرۆڤه‌كه تووشی تای خوێن به‌ربوون ده‌بێت، یان مرۆڤ مێشوله‌كه بگرێت و بیكوژێت و خوێنه‌كه‌ی به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.
2- ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، له رێگه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه، كاتێك خوێنه‌كه‌ی به‌ر مرۆڤ ده‌كه‌وێت، یاخود له رێگه‌ی خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه، به‌ڵام ئهگهرشیری ئاژه‌ڵ باش بكوڵێنرێت، ئه‌وا هیچ ڤایرۆسێكی تێدا نامێنیت، هاوكات گۆشتی ئاژه‌ل به‌هۆی كوڵاندنهوه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا نامێنێت.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی "تای خوێن به‌ربوون:
1- له ماوه‌ی سێ بۆ حه‌وت رۆژدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و نه‌خۆشییه‌كه تایه‌كی به‌رزی ده‌بێت، هه‌موو جه‌سته‌ی مرۆڤ ئازاری هه‌یه، به تایبه‌ت ئازار له‌پشت و ملی دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه تووشی سكچوون و ڕشانه‌وه ببێت، له قۆناغه‌كانی كۆتایشدا خوێن به‌ربوون ده‌ستپێده‌كات.
2- دواتر نه‌خۆشه‌كه له ده‌م و لووتییه‌وه خوێن به‌رده‌بێت، پاشان له پشتیشی په‌ڵه‌یه‌كی خوێن به‌ربوون ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌شدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕێگاكانی خۆپاراستن له نه‌خۆشی "تای خوێن به‌ربوون:
1- دووركه‌وتنه‌وه له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ر شه‌قامه‌كان به رێگه‌ی نایاسایی.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشت ده‌فرۆشن، ده‌بێت سه‌رجه‌م رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ن، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و جلوبه‌رگی تایبه‌ت، هاوكات به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه مێروو، بۆ ئه‌وه‌ی نزیك نه‌بنه‌وه له ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كڕین ده‌بێت ئاگاداربن و زۆر نزیكی شوێنه پیسه‌كان نه‌كه‌ون و به ووشیاری مامه‌له له‌گه‌ل كۆشتدا بكه‌ن.
3- پێویسته مرۆڤ خۆی له‌و ئاژه‌ڵانه دوور بخاته‌وه، كه گه‌نه‌و مێشۆلهیان له سه‌ر لاشه‌ی نیشتووه‌و خوێنی ئاژه‌له‌كان ده‌مژن و دواتر به مرۆڤه‌وه ده‌ده‌ن و خوێنه‌كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له پرۆژه‌یه‌كدا كۆشش ده‌كات بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه له‌ناو هاولاتیانداو له لایه‌كی تره‌وه به هاوكاری ته‌ندروستی ولاتان به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده كردووه به تایبه‌ت له ولاتانی ئه‌ورووپا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئاسیا‌و ئه‌فریقیا، به مه‌به‌ستی بنبڕكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بلاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی و گرنگی دان به پاك و خاوێنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ریان تێیدا به‌خێو ده‌كرێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

