پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فره‌بازنه‌یی دایه
تاراوگە 01:28 PM - 2022-05-01
ئێواره‌ی شه‌ممه ٣٠ نیسان ٢٠٢٢، پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی (مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه) له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراو و كارگێرانی ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسا و لێپرسراوی نووسینگه‌كانی (ی ن ك) له وڵاتانی به‌لجیكا، لۆكسۆمبۆرگ، ئیسپانیا و پورتوگال كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه، له‌م ڕووه ئاماژه‌ی به دانووسانه‌كانی وه‌ك پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، ڕۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه له‌به‌رامبه‌ر كۆی ئه‌و پرساندا بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه.
پۆلا سیروان تاڵه‌بانی تیشكی خسته سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی (ی. ن. ك) و هه‌رێم و ناوچه‌كه، گه‌شبینی خۆشی به بوژانه‌وه و گه‌شانه‌وه‌ی (ی.ن. ك) له‌م قۆناغه چاره‌نووسساز و هه‌ستیاره‌دا ده‌ربڕی، به جۆرێك، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پرسی ڕه‌وای كورد له‌ده‌ره‌وه.
لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به پرسی ھه‌ڵبژاردن، ئاشكرایكرد؛ زۆرینه‌ی ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردن و داڕشتنه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێدان، به شێوه‌یه‌ك، كه بوار بۆ ساخته‌كاری نه‌مێنێته‌وه و له‌م ڕووه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد (ی. ن. ك) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی فره‌بازنه‌یی دایه و ته‌واوی حزبه‌كانی تر له‌گه‌ڵ (ی. ن.ك) كۆكن، كه ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆدرێت هه‌روه‌ك چۆن له وڵاتانی جیهان هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی فره بازنه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت.
وتیشی: كاتی ئه‌وه هاتووه، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری خۆیان بۆ په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌ستنی دیداری (ی. ن. ك) كرا و پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی گرینگی ئه‌و دیداره‌ی بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه و داواشیكرد هه‌ر هه‌ڤاڵه و به‌پێی پسپۆری خۆی به‌شدار بێت له دیداری (ی. ن. ك) دا، چ به پرۆژه بێت یان به پێشنیار بۆئه‌وه‌ی باشترین به‌رنامه بۆ ئاینده‌ی یه‌كێتی دابنێین.
دواتر تیشكی خسته سه‌ر پێویستی ئۆرگانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه به‌ستراتیژ و شێوازێكی نوێ، كه له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت و ده‌بێت كاربكه‌ین و به‌رنامه‌ی كاری داهاتوومان دابڕ‌ێژین.
دواتر د. داره‌وان حاجی حامید، لێپرسراوی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا و سه‌رپه‌رشتیاری نووسینگه‌كانی (ی. ن ك) له وڵاتانی: (به‌لجیكا، لۆكسۆمبۆرگ، ئیسپانیا و پورتوگال) ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به كاروچالاكییه‌كانی ناوه‌ند و نووسینگه‌كانی ئه‌و وڵاتانه خسته‌ڕوو، كێشه و گیروگرفته‌كانیانی بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه، دواتر داوای له پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی كرد، بایه‌خ و گرنگی تایبه‌ت به هه‌ڤاڵانی ناوه‌ند و نووسینگه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بدات و جه‌ختی كرده‌وه یارمه‌تیدان و پشتوانی پۆلا سیروان تاڵه‌بانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان به گڕوتینی زیاتر خزمه‌تی (ی. ن. ك) و هه‌ڤاڵان بكه‌ن.
به‌رپرسی نووسینگه‌كانی (ی. ن. ك) له وڵاتانی، به‌لجیكا، لۆكسۆمبۆرگ، ئیسپانیا، پورتوگال، كارگێرانی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا به خستنه‌ڕووی سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانییان شێوازی كاروچالاكی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاركردنیان بۆ به‌ڕێزیان ڕوونكرده‌وه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پۆلا سیروان تاڵه‌بانی سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به‌و ته‌باییه‌ی، كه له ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا و نووسینگه‌كانی (ی. ن. ك) له وڵاتانیبه‌لجیكا، لۆكسۆمبۆرگ، ئیسپانیا و پورتوگال هه‌یه و پشتگیری و پشتوانی خۆشی بۆ داواكارییه ڕه‌واكانی هه‌ڤاڵان دووپات كرده‌وه و داواشیكرد كه دواین گۆڕانكارییه‌كان له ڕێگه‌ی لێپرسراوی ناوه‌ند و به‌رپرسی نووسینگه‌كانی (ی. ن. ك) بگاته هه‌ڤالان و به‌ڵینی ئه‌وه‌شدا له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له نزیكه‌وه سه‌ردانی وڵاته‌كان ده‌كات و كۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان ڕێكده‌خات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02