رێگاكانی خۆپاراستن له تای خوێنبه‌ربوون
تەندروستی 07:25 PM - 2022-04-26
پسپۆڕێكی بواری ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریدا له‌باره‌ی مهترسیییهكان تای خوێنبهڕبوون له‌نێو هاووڵاتییانی هه‌موو عیراق و داواشی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ كرد رێوشوێنی به‌په‌له‌و پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه بگرنه‌به‌ر.
ده‌رمانساز ئوسامه ئه‌لعانی له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی گواستراوه‌ی هاوبه‌شه‌و ڤایرۆسه‌كه له‌ئاژه‌ڵی تووشبوه‌وه بۆ مرۆڤ یاخود له‌مرۆڤی توشبوه‌وه بۆ مرۆڤی ساغ ده‌گواسرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی گه‌نه‌وه كه‌له‌سه‌ر پێستی ئاژه‌ڵه‌كانی مانگا‌و گامێش و مه‌ڕوبزن ده‌ژی ده‌گواسرێته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه لهئاژهڵێكهوه بۆ ئاژه‌ڵێكی تر ده‌ڕوات و لهئاژهڵێكی توشبوه‌وه ده‌چێته ئاژه‌ڵێكی ساغه‌وه، راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاژه‌ڵی تر هه‌یه كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێدهگواسرێتهوه له‌وانه جرج و مشك و شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه.
عانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ كۆنتۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه رشانی ماده قڕكهرهكانه له‌و ناوچانه‌دا كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گه‌نانه كه‌هۆكاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، هۆشداری له‌نه‌خۆشییه‌كه دا‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ی بهكوژهر ناوبرد.
عانی ئاماژه‌ی بهدیاترین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كرد له‌وانه بوونی تای به‌رزو خوێنبه‌ربوونی سه‌خت له‌لووت و چاوه‌كان و ده‌م..هتد، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سووری مه‌یله‌و شین له‌ژێر پێستی كه‌سی توشبوودا، داواشی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ و فه‌رمانگه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی رشانی ماده قڕكه‌ره‌كان و چاودێریكردنی ووردی كوشتارگه‌و پێستهخانهكان.
عانی داواشی له‌هاووڵاتیان كرد له‌كاتی پارچه‌پارچه‌كردنی گۆشتدا ده‌مامك ببه‌ستن و گۆشت به‌باشی بكوڵێنن، روونیشیكرده‌وه، كه‌سانی ساغ له‌میانی ده‌ستلێدانیان له‌شله‌ی توشبووه‌كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن، هۆشیداریشدایه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی توشبوودا بكه‌ن و ده‌ستلێدانی راسته‌وخۆیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌شی تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بوون له‌كاتی كووتكردنی گۆشتدا ده‌ستكێش لهدهستبكهن.
پێشتر‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ ئامارێكی له‌باره‌ی ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا بڵاوكرده‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردبوو، راشیگه‌یاند: تا ئێستا ژماره‌ی توشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا گه‌یشتۆته 18 كه‌س.
راشیگه‌یاند: 4 كه‌سیش به‌هۆی نهخۆشییهوهكه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و داواشیكرد به‌ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌دا بكرێت و رێنماییه خۆپارێزییه‌كان بۆ خۆلادان له‌توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ترسناكه په‌یڕه‌و بكرێت.
به‌یده‌ر دووپاتیشی كرده‌وه كه پێویسته به‌ووریاییه‌وه بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه مامه‌ڵه بكرێت و روونیشیكرده‌وه، له‌مساڵدا ژماره‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كه له‌ئاستێكی دیاریكراودایهو له ژماره‌یه‌ك پارێزگا ژماره‌ی توشبوو 10ی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام زۆرترین توشبوو به‌نه‌خۆشییه‌كه له‌پارێزگای زیقاره.
به‌یده‌ر ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، ڤاكسینێك بۆ ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ئینجا له‌مرۆڤدا بێت یاخود له‌ئاژه‌ڵ به‌رده‌ست نییه‌و روونیشكرده‌وه، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كه بریتییه له‌تا و ئازار له‌جه‌سته‌و ره‌نگیشه ئازار له‌ناو سكدا دروست ببێت.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه په‌ره‌ده‌سێنێت و ده‌گاته قۆناغی ئه‌وه‌ی كه‌سی توشبوو تووشی خوێنبه‌ربوون ببێت له‌چاوو لووت و گوێچكه‌كانی و كه ره‌نگه بگاته ئه‌وه‌ی گورچیله‌و جگه‌رو چه‌ند ئه‌ندامێكی تری جه‌سته‌ی كه‌سی توشبوو له‌كار بكه‌وێت و ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان، دووپاتیشی كرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌و رێگرتن له‌توشبوونی كه‌سانی دیكه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: ئامانجمانە سامانی نیشتمانی بۆ خۆشگەزەرانی خەڵک بێت
02:53 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
02:58 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
کوردستان 11:21 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
کوردستان 09:56 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
کوردستان 09:16 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
کوردستان 09:12 PM - 2024-05-15 -
سەید سیستانی مەبەستی لە(صمام الامان) تەنیا سەرۆك مام جەلال بوو
بیروڕا 09:10 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
کوردستان 05:54 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15