گەلاوێژ: بۆ ئاوازی بەسۆزی هەموو لاوێتیم
کوردستان 12:39 AM - 2022-04-08
بە یەكەم وشەی دڵداری كاتی جوانیم
بۆ ئاوازی بەسۆزی هەموو لاوێتیم
بۆ دڵسۆزی و بێوێنەی تەمەنم
بۆ دوا دێڕی عەشق و خۆشەویستیم
بۆ ئەوەی لە ناو ئەشكەوت و سەر شاخەكاندا هاودەمم بوو
لە غەریبی و دەربەدەریدا وڵاتم بوو
بۆ ئەوەی لە پاكی پاكتر، لە ڕاستی ڕاستتر بوو
قەڵای بەرزی هیوا و ئاواتم بوو
بۆ ئەوەی شەیدای ڕووخسار و شێتی شۆریم بوو
دەریای بێ سنووری بڕوا و نازم بوو
ئێستا چۆن بێ ئەو بژیم و چۆن بڕوا بكەم
كە وا لە چاوتروكانێكدا ئیتر لێم ون بوو؟
وا بزانم ئەم چەند دێڕانە دەریدەخەن كە باوكی هێرۆ چ مرۆڤێكی دڵسۆز بووە و پەیوەندیمان لەگەڵ یەك چۆن بووە! بۆیە باسی باوكی هێرۆ هەر ئەوەندە دەنووسم.
خوێنەرانی بەڕێز و خۆشەویست، لێم ببوورن ئەگەر نووسینی بیرەوەرییەكانم هەندێك پاش و پێش كەوتوون، بە سادەیی و كوردیی پەتیم نووسیووە. بەڕاستی خۆم حەز بەو شێوە نووسینە دەكەم كە وەكو لە پێشەكیی "بەرەو ئەشكەوتی دلێران"م نوسیبوو، حەز دەكەم فاتە و خولە و ئامە و عەبدولیش لەم نووسینانە تێبگەن.
لەڕاستیدا خۆیشم قەت حەز لە زۆریی ئەم وشە و زاراوە تازانە ناكەم كە بووە بە عەلمۆدەی ئەم كاتە، بێ ئەوەی بزانین ئەم وشە و كەلیمە تازەبابەتانە چین و لە كوێوە هاتوون، لە چ قاموسێك دەرهاتوون كە وا سەر لە خوێنەر دەشێوێنن و تەنیا ئەم چینە بەستەزمانە منداڵانە پێدەگەیەنین، كە لەو جۆرە وشە و كەلیمە سەیروسەمەرانە تێبگەن و فێری ببن. بەڕاستی ئەمە تەحەدایە لە زەوق و زمانی كوردیی ڕەسەن دەكرێت. من خۆم نە لێیان تێدەگەم و نە حەزیش دەكەم قەت لێیان تێبگەم .
گەلاوێژ
14/7/2008
سلێمانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

