هەرێم و ئیتاڵیا گەشە بەپەیوەندییەکان دەدەن
کوردستان 05:09 PM - 2022-04-04
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە دیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵى ئیتاڵیا گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەبوارى خوێندنى باڵا بەتایبەت لەبوارى تەکنیکى و پیشەیى کردەوەو، پرسى کردنەوەى بەشى زمانى ئیتاڵى لە یەکێک لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستانیش تاوتوێکرا.
ئەمرۆ دووشەمە (٤/٤/٢٠٢٢) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە مێکێلێ کامێرۆتا کونسوڵى ئیتاڵیا لە هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا کە هەریەک لە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەبارەى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییە زانستییەکانى نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و ئیتاڵیا.
لەسەرەتاى دیدارەکەدا، د. ئارام محمد قادر دواى بەخێرهێنانى وەفدى میوان سوپاسى حکومەت و دەوڵەتى ئیتاڵیایی کرد کە لە شەڕى داعش لە ڕوى لۆجستی و سەربازى و ڕاوێژکارییەوە هاوکارى هەرێمى کوردستان بون، وتیشى ئەو هاوکارییە نیشانەى دڵسۆزى و هاوخەمى گەل و حکومەتى ئیتاڵیا بۆ حکومەت و خەڵکى کوردستانە، هیواشى خواست پێکەوە هاریکار بن بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بنەبڕکردنى بیرى توندڕەوەى و، دروستکردنى ژینگەیەکی ئارام و دور لەتوندوتیژی لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژەى بە پەپوەندییەکانى نێوان ئیتاڵیا و هەرێمى کوردستان کردو لەو بارەیەوە وتى: وەک وەزارەت پەیوەندییەکى باشمان لەگەڵ زانکۆکانى ئیتاڵیا هەیەو پێمان وایە بوار زۆرە لە نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و ئیتاڵیا کە کارى لەسەر بکەین بۆ ئەوەى زیاتر پەیوەندییەکانمان پتەوبکەین، بەتایبەت لەڕوی کلتوری و ئاڵوگۆڕى ستافى زانستى و پێدانى زەمالە و پەرەپێدانى بوارى تەکنیکى و پیشەیى، بۆ ئەوەش داواى لە وەفدى میوان کرد هاریکاریان بن بۆ زیاتر گەشەپێدانى ئەم بوارانە.
لەلایەن خۆیەوە مێکێلێ کامێرۆتا کونسوڵگەرى کۆمارى ئیتاڵیا خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بە کۆبونەوەى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕایگەیاند: مەبەستمانە لێرەوە بۆ داهاتو کارەکانمان لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا پەرەى زیاتر پێبدەین و ئاستى پەیوەندییەکانمان فراوانتر بکەین، بەشێوەیەک بتوانین بۆ داهاتو بەشى زمانى ئیتاڵى لە یەکێک لە زانکۆکانى کوردستان هاوشانى زۆرێک لە زمانەکانى تر بکرێتەوە، ئەویش دواى ڕەخساندنى زەمینەسازى پێویست بۆ کردنەوەى بەشەکە.
دواتریش هەریەک لە ئامادەبوان بۆچون و پێشنیازى خۆیان بۆ پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان و پرۆژە زانستییەکان لەنێوان هەردولا خستەڕو، بەتایبەت کە وەزارەتى خوێندنى باڵا ٢٥ پرۆژەى هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى ئیتاڵیا هەیە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

