رەوەشی شانۆی هەولێر لەكۆڕێكی ساڵۆنی لاپەڕ نۆ
کتێب 11:05 PM - 2022-03-28
پێش نیوەڕۆی 28/3/2022 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كۆڕێكی لەژێر ناوی (شانۆ لەهەولێر بەرەو كوێ) بۆ هەریەك لەهونەرمەندان هیوا سوعاد بەڕێوبەری شانۆی هەولێرو حەمەسوار عەزیز نوسەرو ڕەخنەگری شانۆیی سازكرد.
لەكۆڕەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لەهونەرمەندان و شانۆكاران و نوسەرو رۆژنامەنووسان ئامادەیبوون ، لەسەرەتادا حەمەسوار عەزیز وتەیەكی پێشكەش كردو وتی : گومان لەوەدا نیە لەكۆمەڵگای كوردیدا كلتور بەشێوەیەكی گشتی و شانۆ بەشێوەیەكی تایبەتی لەقەیراندان كە خەریكە ئەم هونەرە مەزنە لەپەل و پۆ دەخات و كێشەی گەورەی بۆ دروست دەكات و دابڕانێكی گەورە لەنێوان بینەرو جەماوەرو هونەری شانۆ دروست دەبێت ئەگەر ئێمە ئەو گرفتە بەرینە ناو وێنە گەورەكەی خۆی كە كۆمەڵگایە لەوانەیە كارێكی زۆر كتوپڕ نەبێت كە شانۆ لەم وڵاتەدا گەیشتۆتە ئەو قۆناغە.
وتیشی : ئەگەر سەیری سێكتەرەكانی تری كۆمەڵگا بكەین دەبینین لەهەموو سێكتەرەكاندا ئیدارەدانێكی خراپ هەیە ، بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر لەسێكتەری سیاسەت و ئابووری و پەروەردەو كۆمەڵایەتیشدا كێشەت هەبێت و نەتوانیت ئیدارەیەكی باشی بدەیت لەسێكتەری كلتوریشدا هەمان كێشەت هەبێت ، بۆیە لەدوای راپەرینەوە بەهۆی ئەم ئیدارەدانەی خراپی گشت سێكتەرەكان سێكتەری كلتووریش بەر ئەوە كەوتووە كە ئیدارەیەكی خراپ دراوە تەنانەت لەو كاتەنەشی كە پارەش هەبووە ، بەڵام لەبەر ئەوەی بەرنامەڕێژیەكی تایبەت نەبووە كە خزمەت بەپێشەوەچوونی ئەم سێكتەرە بكات ، ئەوا ئەو پارەو بودجە زەبەلاحە نەیتوانیوە ئەو سێكتەرە پێشبخات.
دواتر هیوا سوعاد باسی لەڕەوشی شانۆی لەشاری هەولێرو هەرێم كردو وتی : لەئێستادا شانۆ لەهەموو وڵاتان بۆتە كەلتورو پێداویستیەكی ژیان كە حكومەتەكان كاری بۆ دەكەن ئەوەتا زۆربەی گرووپەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بەبەخشینی 500 هەزار تا یەك ملیۆن یۆڕۆ پاڵپشتی دەكرێن كارەكان و گرێبەستەكانی هونەرمەندان هەر حكومەتی ئەو وڵاتە بۆیان ئەنجام دەدات ، ئێمە كێشەی سەرەكیمان لەهەموو سێكتەرەكان ئەوەیە ئێمە وڵاتێكی دامەزرەوەیی نین كە ئەگەر دامەزراوەیی بواین حاڵمان بەوەی ئەمڕۆ نەدەگەیشت من ئێستا بەڕێوەبەری شانۆی هەولێرم نازانم بەیانی ئەگەر گۆڕانكاریەك بكرێت بۆ كۆی دەچم ، بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر لەڕابردوو خاوەنی چەندین فێستیڤاڵ بوو چەندین چالاكی هەبوو شەست و حەوت ئەكتەرو كارمەندی هەیە بەیەك بڕیار كردیان بەش ، ئەگەر ئێمە وڵاتێكی دامەزراوەیی بین چۆن سەندیكای هونەرمەندان پەراوێز دەخرێت یا بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان و وەزارەتی رۆشنبیری بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
وتیشی : حزبەكان و حكومەتیش بۆچوونیان بەرامبەر وەزارەتی رۆشنبیری باش نیە ، لەگەڵ ئەوەش نابێت ئێمە هەموو هەڵەیەك بخەینە سەر حكومەت ئەگەر بێین باسی بكەین كە هەندێك شت هەیە هونەرمەند هەبووە كردوویەتی بەناوی هونەر بەڕاستی شەرم لەخۆمان دەكەین و ئیستغلالی دووبەرەكی و حزب حزبێنەیان كردووە ، بۆیەش ئێستا نەوەی هەشتاو نەوەدەكانی هونەرمەندان پەیوەندیان بەیەكەوە نەماوە ، چونكە دوای راپەرین حزبایەتی هاتە ئاراوە كە زۆربەی ئەو برادەرانەی شەو رۆژ بەیەكەوە لەقاوەخانەی مەچكۆ دادەنیشتین ئێستا بوونەتە دوو بەرەو سێ بەرەو جنێویان بەیەك دەدا.
دواتر ژمارەیەك لەئامادەبوانی كۆڕەكە بەپرسیارو سەرنج بەشداریان لەكۆڕەكە كرد.
PUKmedia هەولێر – رەوەست نەوزاد
هەواڵی زیاتر
-
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
هیومان رایتس وۆچ: لهههرێم یاسای ناروون بۆ بێدهنگكردنی رۆژنامهنووس بهكاردههێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت بەشداری بەخاکسپاردنی حاجی زبێد دەکات
پرسەنامە 10:11 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06 -
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 08:04 PM - 2024-05-06 -
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06