riklam

مامۆستایان: تا مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشنەکرێت دەوام ناکەینەوە

کوردستان 01:08 PM - 2022-03-25

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ، خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئادار دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مامۆستایان لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد و ڕایانگەیاند، تا مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

 

PUKmedia کوردستان نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket