وه‌زیری خوێندنی باڵا: ئاسانكاری بۆ خوێندكارانی كورد له ئۆكرانیا ده‌كه‌ین
کوردستان 06:02 PM - 2022-03-07
د. ئارام محه‌مه‌د قادر ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا ئه‌و خوێندكار‌و قوتابیانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕویان له زانكۆكانی وڵاتی ئۆكرانیا كردوه، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و لێدوانه‌ی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7-3-2022، له میانی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌ك هات له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی ستافی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسپارد به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه كاروباره‌كانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و هاوڵاتیان له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا ڕایی بكه‌ن و له خه‌می كێشه‌و گرفته‌كانی نێو دامه‌زراوه‌كان دابن و وه‌ك یه‌ك تیم درێژه به خزمه‌تكردنی كۆمیونیتی ئه‌كادیمی كوردستان بده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ژماره‌ی خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی وڵاتی ئۆكرانیا‌و ئه‌و قوتابیانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی خوێندنیان له‌م وڵاته ئه‌نجامداوه خرایه‌ڕو، بۆ ئه‌مه‌ش د. ئارام محمد قادر ڕاگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا ئه‌و خوێندكار‌و قوتابیانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ درێژه‌دان به خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا ڕویان له زانكۆكانی وڵاتی ئۆكرانیا كردوه، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان، سه‌رباری جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر وته‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڵێنیاندا درێژه به‌كاروانی خه‌باتی زانستی پێكه‌وه‌یی بده‌ن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

