سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له مسۆگه‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی زانستی زانكۆكان ده‌كاته‌وه
عیراق 09:01 PM - 2022-03-06
د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه6 ی ئازاری 2022 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك و راگر و مامۆستایانی زانكۆكانی عێراق له پارێزگا جیاجیاكان و له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی خوێندنی باڵا و بارودۆخی سیاسی گشتی وڵات گفتوگۆكرا.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م رایگه‌یاند، زانكۆكانی عیراق له‌مێژه ناوبانگێكی باشیان له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی لێهاتوویی زانستی و ئه‌كادیمی عیراق له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بایه‌خی خۆیان سه‌لماندووه، ھاوكات دووپاتیكرده‌وه له‌گرنگی پاراستنی پێگه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی و مسۆگه‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی زانستی زانكۆكان.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی وڵاتیش، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكردووه له‌پێویستی پشتیوانیكردن له به‌دیھێنانی مافه ده‌ستوورییه نیشتمانییه‌كان، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌رله‌مانی نوێ و ئه‌و حكومه‌ته‌ی ده‌بێته جێی متمانه‌ی په‌رله‌مان، حكومه‌تێكی جیاواز ده‌بێت به‌ھۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌روانی زۆری لێی ده‌كرێت، چونكه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و رای گشتییه، كه چیتر ناكرێت دۆخه‌كه به‌وجۆره به‌رده‌وام بێت و پێویسته چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێته‌ئاراوه.
سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو زۆر گرنگه حوكمڕانی دروست له رێگه‌ی گرێبه‌ستێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تازه بێته‌كایه‌وه، وه‌ك پێویستییه‌كی جدی بۆ تێپه‌راندنی قۆناغه‌كه، به‌وپێیه‌یی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری ناوخۆیی و پێشكه‌وتنه خێراكانی ھه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی واده‌خوازیت، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویسته داڕشتنی ئه‌م گرێبه‌سته به به‌شداری رای گشتی نیشتمانی و چالاكییه سیاسی و ئه‌كادیمی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م دووپاتیكرده‌وه دووربوونی عێراق له رۆڵی محوه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناسه‌قامگیریی ناوخۆیی و ھه‌روه‌ھا بۆ ناوچه‌كه‌ش هه‌بووه‌وه، ھاوكات به‌گرنگییه‌وه باسی له‌و ھه‌وڵانه كرد كه نراوه به‌ره‌و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراق بۆ دۆخی ئاسایی خۆی له ناوچه‌كه‌دا له رێگه‌ی ره‌ھه‌نده نیشتمانییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌تكردنه‌وه‌ی كه عیراق ببێته گۆره‌پانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێكان، به‌ڵكو گرنگه عیراق ببێته پردێك بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشت گه‌لانی ناوچه‌كه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار گوێی له روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌ندامانی شاندی كاری زانكۆكان گرت سه‌باره‌ت به‌و ئاڵینگارییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كه‌رتی خوێندن ده‌بێته‌وه له وڵات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك به‌رھه‌م پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ به‌زركردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له زانكۆكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان دووپاتیكرده‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

