riklam

سلێمانی.. دوو بەرهەمی ڕۆژنامەنووس ئارام ساڵح بڵاوكرایەوە

کوردستان 06:12 PM - 2022-03-03

سەعات 3:30 ئەمڕۆ پێنجشەممە مەراسیمێك بۆ ناساندن و ئیمزاكردنی دوو بەرهەمی ڕۆژنامەنووس و شاعیری شاری كۆیە ئارام ساڵح لە هۆڵی یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی سلێمانی بەڕێوەچوو. 

سەرەتا وتارە پەخشانێك لە لایەن نووسەر و شاعیر ڕەهبەر سەید برایم خوێندرایەوە و پاشان ڤیدیۆیەكی دیكۆمنێنتاری پەخشكرا و پاشان ئارام ساڵح چەند پارچە شیعرێكی خۆی خوێندەوە و لە كۆتاییدا هەردوو كتێبەكە بە ناوەكانی " نەوەك خڕخاڵی خەونت بزرینگێ " و" پڕۆژەی 100 دیداری بڵاو نەكراوە" بە ئیمزای نووسەر بە سەر ئامادەبواندا دابەشكرا. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket