شاجوانی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا
جیهان 12:05 PM - 2022-02-22
به‌پێی نه‌ریته‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی له‌ئه‌ڵمانیا ، پێوه‌ره‌كان ته‌نها له‌سه‌ر جوانی ڕووخسار نییه‌و دادوه‌ره‌كان جگه‌له جوانی ڕوو وبه‌ژن وباڵاو فۆرمی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له‌ش، كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشت و ئاكار وبه‌هاكانیشی ده‌كه‌نه پێوه‌ر، واته لایه‌نی مرۆڤایه‌تی وهه‌ست و نه‌سته‌كانی ناوه‌وه‌شی حساب ده‌كرێت.
له‌دوو ڕۆژی ڕابردووا له ڕێوره‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ئه‌ڵمانیا كچێكی به‌ڕه‌گه‌ز به‌رازیلی37 ساڵ به‌ناوی " دۆمیتیلا بارۆس" یه‌كه‌می هێناو بوو به شاجوانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مساڵ Miss Germany 2022 ئه‌و كچه ژینگه‌پارێزو مرۆڤدۆسته، له‌ته‌مه‌نی لاوێتی و دوای ته‌واوكردنی خوێندنی له ڤاڤێلای به‌رازیل له پڕۆژه‌یه‌كی باوكی‌دا به‌شداریكردووه وخۆبه‌خشانه وانه‌ی به منداڵانی سه‌رجاده‌و خێزانه هه‌ژاره‌كان گوتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستكورتی ناهۆشیاری دایك وباوكه‌كانیان ده‌رفه‌تی چوونه خوێندنگه‌یان نه‌بووه له‌و پۆله‌ی باوكی كه سه‌رپه‌رشتیكردووه فێری خوێندن ونووسینی كردوون وڕۆژی ده‌رسێكیشی بۆ مۆسیقا‌و سه‌ما ته‌رخان كردووه، له‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌ی كه‌لێی ژیاوه‌و په‌روه‌رده بووه هه‌وڵیداوه جۆرێك له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێ وهاوڕێكانیدا پیاده بكات و هانده‌رێكی خه‌ڵكی بێت بۆ ژینگه‌پارێزی وپاك وخاوێن ڕاگرتنی كۆڵان وشۆسته‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه خه‌لاتێكی به‌نرخی پێبه‌خشراوه.
شاجوان ئێستا كچه مۆدێل ونمایشكه‌ری جلوبه‌رگ وچالاكوانێكی دیاری تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه، له‌به‌رلینی پایته‌خت ده‌ژی و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت له‌ڕێی شاجوانیه‌وه بره‌و به خزمه‌ته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگا بدات و خه‌باته‌كانی بۆ دادپه‌روه‌ری ومرۆڤدۆستی وخۆشه‌ویستی و به‌هاجوانه‌كانی مرۆڤ بره‌و پێ بدات، له‌دوای وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه‌شی سڵاو وڕێزو سوپاسگوزاری بۆ باوكی نارد.
شایانی باسه 95 ساڵ له‌و وڵاته شاجوان هه‌ڵده‌بژیردرێت ئه‌مساڵیش له Europark له‌هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگ ڕێوره‌سمه‌كه ڕێكخراو پێستر 12000 كچ به‌شداریان كردبوو ته‌نها 11 یان چووبوونه خولی كۆتایی و یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵبژێردران.
PUKmedia ئه‌ڵمانیا- بورهان ئه‌مین
سه‌رچاوه/ ڕۆژنامه‌ی Bild
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
10:07 AM - 2024-05-11
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
09:29 PM - 2024-05-10
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
زۆرترین خوێنراو
-
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-11 -
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:07 AM - 2024-05-11 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10